ئامادەبوونی باڵوێزی عەرەبستان لە ئاهەنگی نەورۆزی باڵوێزخانەی ئێران لە تاجیکستان
باڵوێزی عەرەبستان لە تاجیکستان بەشداریی ئاهەنگی نەورۆزی باڵوێزخانەی ئێران لە دووشەنبەی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «محەممەد تەقی سابری» باڵوێزی ئێران لە تاجیکستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی: لە ئاهەنگی نەورۆزی ١٤٠٢ لە باڵوێزخانەی ئێران لە تاجیکستان میوانداریی لە «وەلید بن عەبدولڕەحمان ئەلڕەشیدان» باڵوێزی عەرەبستانی کردووە.
سابری وتیشی: پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و عەرەبستان وەک دوو وڵاتی کاریگەرو گرنگی جیهانی ئیسلام لە ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا، دەتوانێ بنەمای دروستکردنی ڕەوتێکی نوێ و ڕۆڵگێڕانی زیاتر لە خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی وڵاتان و گەلانی ناوچەکە بێت.
پێشتریش باڵوێزخانەی عەرەبستان لە تاجیکستان بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک بۆ هاتنی نەورۆز پیرۆزبایی لە وڵاتانی دەڤەری نەورۆز کردبوو.
لە میانەی وتووێژەکانی نێوان ئێران و عەرەبستان لە پەکین، دوو وڵات لە ١٠ی مارس دا ڕێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان دوای ٧ ساڵ.