ئادار 25, 2023 20:34 Asia/Tehran
  • ڕەئیسی: ساڵی ١٤٠٢ ساڵی بەردەوامیی هەوڵی دووھێندە و ٢٤ کاژێرەی حکومەتە بۆ خزمەت کردن

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە کۆبوونەوەی جەژنانەدا لەگەڵ سەدان کەس لە کارگێڕانی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە: ساڵی ١٤٠٢ ساڵی بەردەوامیی هەوڵی دووھێندە و ٢٤ کاژێرەی حکومەتە بۆ خزمەت کردن.

سەرۆک کۆماری ئێران بە جەختکردنەوە لەسەر یەکخستنی هەموو تواناکان و پلاندانانی یەکانگیربوو بۆ بەدیهێنانی دروشمی ساڵی ١٤٠٢، وتیشی: ساڵی ١٤٠٢ ساڵی بەردەوامیی هەوڵی دووھێندە و ٢٤ کاژێرەی حکومەتە بۆ خزمەت کردن.

ڕەئیسی بە ئاماژەدان بەو ڕاستییەی کە حکومەت لە ساڵی ١٤٠١دا هەموو سەرچاوەکانی خۆی بەکارهێناوە بۆ بەدیهێنانی دروشمی «بەرهەمهێنان، زانست بنەماو کارخولقاندن»، جەختی لەسەر یەکخستنی هەموو تواناکان و پلاندانانی یەکانگیربوو کردەوە بۆ بەدیهێنانی دروشمی ساڵی ١٤٠٢، واتە « کۆنترۆڵی هەڵاوسان و گەشەی بەرهەمهێنان» و ڕاپەڕێندرانی فەرمانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەدان کەس لە کارگێڕان و کاربەدەستانی لەشکری و حکومەتی، لەوانە وەزیران و جێگران و سەرۆکانی دامەزراوەو ڕێکخراوەکان، کۆمەڵێک لە نوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامی و جێگران و بەڕێوەبەرانی دەزگای دادوەری، فەرماندەکانی هێزە چەکدارەکان، بەرپرسانی  دامەزراوە شۆڕشگێڕەکان، بەڕێوەبەرانی باڵای شارەوانیی تاران و میدیای نیشتیمانی بە بۆنەی هاتنی نەورۆز و مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، ڕۆژی شەممە لە بینای سەرۆک کۆمارەتی کۆبوونەوە و پیرۆزبایی ساڵی نوێیان لێکرد.

سەرۆک کۆمار لەم دیدارەدا وێڕای بە ئاوات خواستنی ساڵێکی پڕ خێر و بەرەکەت بۆ خەڵکی ئازیزی ئێران، نیزامی کۆماری ئیسلامی و ئومەتی ئیسلامی، ساڵی ١٤٠٢ ی بە ساڵی بەردەوامیی هەوڵی دووھێندە و ٢٤ کاژێرەی حکومەتە بۆ خزمەت کردن زانی.

سەرپەیڤ