ئادار 26, 2023 22:05 Asia/Tehran
  • پەیوەندی تەلەفۆنیی نێوان وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و سوریا

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سوریا، بە تەلەفۆن قسەیان کرد و لەسەر بابەتەکانی جێی سەرنجی ھەردووک لا پێکەوە دووان.

کۆماری ئیسلامیی ئێران هاوکاریی ستراتژیکیی لەگەڵ سووریا هەیە و پشتیوانیی تاران لە حکومەتی یاسایی ئەم وڵاتە لە کاتی قەیرانی سووریاو یارمەتیدانی حکومەتی ئەسەد لە پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییە جیاجیاکاندا بەڵگەیەکە بۆ سەلماندنی ئەم ڕاستییە.

لە دوای شکستی داعش،ئێستا پەیوەندییەکانی نێوان سوریاو ئێران فراوانترو هەمەچەشنەیەو ئاسۆیەکی ڕوون بۆ پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە لە هەموو بوارەکاندا بەرچاو دەکەوێت.

لەم ڕووەوەو بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن؛ «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران و «فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سوریا ڕۆژی یەکشەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.

لەم وتووێژە تەلەفونییەدا وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سوریا دوایین دۆخی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پێشهاتە گرنگەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتییان تاوتوێ کرد.

سەرپەیڤ