ئادار 29, 2023 11:07 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: بەرجام لەو بابەتانەی دانوستان لەگەڵ ڕووسیایە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: له گەڵ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پرسی بەرجام تاووتوێ دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا)، «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران کە سەردانی ڕووسیای کردووە، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە لە کاتی گەییشتن بە مۆسکۆ بۆ ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: دەرگای دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێران کە بە بەرجام  ناسراوە، هێشتا کراوەیە و یەکێک لە بابەتەکانی گفتوگۆکانی لەگەڵ «سێرگێئی لاڤرۆڤ»ی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا،بەرجام و گەڕانەوەی لایەنەکان بۆ پابەندبوونەکانیانە.

وەزیری دەرەوەی ئێران  ڕاشیگەیاند: ڕووسیا ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە خولی نوێی دانوستانەکانی ئێران و تاقمی ٤+١ کە بۆ چەند مانگێک لە ڤیەننا بەردەوام بوو.

«ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» هەروەها سەبارەت بە نیگەرانییەکانی ئەمریکا لە مەڕ هاوکاریی بەرگریی نێوان ڕووسیا و ئێران، ئاماژەی بە بانگەشەی «"وۆڵ ستریت جۆرناڵ» کرد لە بارەی وەرگرتنی کەرەستەی چاودێری و سایبری لە ڕووسیا لە بەرامبەر ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئێرانەوە بۆ ئەو وڵاتەو، وتیشی: ئاساییە کە ھاوکاریی بەرگریکارانە لەو پرسانەیە کە لە بەرنامەی کاری تاران و مۆسکۆدایە، ھەڵبەت دیاریشە کە هاوکاریی نێوان ئێران و ڕووسیا دژی هیچ لایەنێک نییە.

 وەزیری دەرەوەی ئێران لەهەڵسەنگاندنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ڕووسیاش دا ڕایگەیاند: نمونەی جۆراوجۆری پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاجیاکاندا بە تەواوی چالاک کراون و هەردووک لاش لەهەموو بوارەکانی هاوکاری دا لە پێشکەوتنی پەیوەندییەکان  لە ئاراستەی دابین کرانی بەرژەوەندییەکانی هەردووک نەتەوە و ھەدووک وڵاتەکە ڕەزامەندن.

سەرپەیڤ