نیسان 14, 2023 06:10 Asia/Tehran
  • ڕەئیسی: وڵاتانی ئیسلامی بە پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتووی یەکانگیر، ڕێگری لە بەردەوامیی کردەوەی دڕندانەی زایونییەکان بکەن

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە وتووێژێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پاکستان جەختی کرد: وڵاتانی ئیسلامی بە پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتوو پێش بە بەردەوامیی کردەوەی دڕندانەی زایۆنییەکان بگرن.

سەرۆک کۆمار لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی پاکستان «شەهباز شەریف» نیگەرانی قوڵی خۆی سەبارەت بە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی فەلەستین دەربڕی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی بە تایبەت سوکایەتی کردن بە مزگەوتی ئەقسای ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری، «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» ڕۆژی (پێنجشەممە) لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ "شەهباز شەریف"، سەرۆکوەزیرانی پاکستان،  نیگەرانیی قوڵی خۆی سەبارەت بە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی فەلەستین دەربڕی و وێڕای شەرمەزارکردنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی، بە تایبەت سوکایەتی کردن بە مزگەوتی ئەقسا، هیوای خواست وڵاتانی ئیسلامی بەرەیەکی یەکانگیرو یەکگرتوو بۆ پێشگرتن بە بەردەوام کرانی کردەوەکانی دڕندانەی زایۆنییەکان پێک بهێنن.

سەرۆک وەزیرانی پاکستان لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەروەها کردەوەی تاوانکارانەی ڕژێمی زایۆنیی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شەرمەزار کرد و پاکستانی بە پارێزەری هەمیشەیی گەلی ستەملێکراوی فەلەستین ناوبرد و هیوای دەربڕی کە ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی بە دروستکردنی بەرەیەکی یەکگرتوو ڕێگری لە درێژەی تاوانکاریی زایۆنییەکان بکات .

«شەهباز شەریف» هەروەها جەختی لە بەرژەوەندیی پاکستان بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی تاران و ئیسلام ئاباد کردەوە و ئاماژەی بە پێگەی ھەڵکەوتەی ئێران لە ناوچەکە و گرنگیی فراوانکردنی پەیوەندییەکانی ئیسلام ئاباد لەگەڵ تاران کرد و بە پێداچوونەوە بە پڕۆژەکانی هاوکاری ئابووری، جەختی لە ئامادەیی ئیسلام ئاباد بۆ ڕاپەڕاندنیان کردەوە.

 

سەرپەیڤ