بەیاننامەی ئیمام جومعەی بانە
ئیمام جومعەی بانە و ئەندامی سکرتاریەتی ئەنجومەنی پلاندانانی قوتابخانە ئایینییەکانی ئەھلی سوننە بەیاننامەیەکی لەمەڕ ئیدانەی هێرشکردنە سەر نوێژخوێنان و ڕۆژووگرانی فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا بڵاوکردەوە.
لە دەقی بەیاننامەکەی مامۆستا «عەبدوڕەحمان خودایی»دا هاتووە: ھاوکات لەگەڵ مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا؛ لە مانگی تاعەت و عیبادەت و قورئان خوێندندا، سەرزەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستین جارێکی دیکە ڕوودانی تاوانگەلێک بە خۆیەوە دەبینێت کە لە سایەی بێدەنگە لێکردنی سەرکردەکانی جیهانی عەرەب و بانگەشەکارانی درۆینەی بەرگریکردن لە مافی مرۆڤ دەقەومێن و لاپەڕەیەکی ڕەشی دیکە لە مێژووی سیاسیی هاوچەرخی جیهان ھەڵدەدەنەوە.
مامۆستا «عەبدوڕەحمان خودایی» ئیمام جومعەی بانە لە درێژەی ئەم بەیاننامەکەی دا ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە: وێڕای دەربڕینی بێزاری لە بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر بە تاوانەکانی ڕژیمی داگیرکەر و ڕاگەیاندنی هاودەنگی لەگەڵ خەڵکی بێ بەرگریی فەلەستین، ئەم کارە قێزەونە ئیدانە دەکەم و داوا لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و مافی مرۆڤ دەکەین بەرپەرچی ئەو دەستدرێژییە بەردەوامانەی ڕژێمی داگیرکەری زایونی.