نیسان 17, 2023 10:48 Asia/Tehran
  • پەیمان نوێکردنەوەی فەرماندەکانی ئەرتەشی ئێران لەگەڵ ئارمانجەکانی ئیمام خومەینی (رە)

فەرماندەو هێزەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە سەروبەندی ڕۆژی ئەرتەشدا، پەیمانیان لەگەڵ ئارمانجەکانی دامەزرێنەری گەورەی شۆڕش و ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی نوێ کردەوە.

٢٩ی خاکەلێوە (١٨ی ئاپریل) لە ساڵنامەی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا وەک ڕۆژی ئەرتەش ناودێری کراوە.

ناونانی ٢٩ی خاکەلێوە وەک ڕۆژی ئەرتەش لەو دەستپێشخەرییانەی ئیمام خومەینی (رە) دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو؛ ئەوەش لە هەلومەرجێکدا کە ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ڕووبەڕووی پەککەوتنی جۆراوجۆری ناوخۆیی و دەرەکی بووەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، فەرماندەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە بە ئامادە بوونیان لە مەزارگەی پیرۆزی ئیمام خومەینی (رە) و ڕێزنان لە گیانی پاکی شەهیدان، بە دانانی تاجەگوڵینەو دادانی فاتێحا لەگەڵ ئارمانجەکانی ئیمامی کۆچکردوو(رە) و شۆڕشی ئیسلامی دا پەیمانیان نوێ کردەوە.

سەرپەیڤ