نیسان 21, 2023 20:27 Asia/Tehran
  • بەیانیی ڕۆژی شەممە نوێژی جەژنی ڕەمەزان بەجێ دەھێندرێت

سبەی بەرەبەیانیی سبەینێ شەممە لە سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی و لە تاران بە ئیمامەتی ڕبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە نوێژگەی ئیمام خومەینی (رە) نوێژی جەژنی ڕەمەزان بەجێ دەھێندرێت.

بنکەی تایبەت بە بەرپاکرانی نوێژی جەژنی ڕەمەزان ڕایگەیاند: سبەینێ ھەر بانگی بەیانییەوە دەرگاکانی نوێژگەی تاران لەڕووی نوێژخوێنان دەکرێتەوە.

دوایین جار نوێژی جەژنی ڕەمەزان بە ئیمامەتی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە ساڵی ٢٠١٨ بەڕێوەچوو.

بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، ئەمڕۆ هەینی ڕێککەوت لەگەڵ ٣٠ی ڕەمەزانی ساڵی ١٤٤٤ی کۆچیی مانگی و سبەینێ شەممە جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانە.

ژمارەیەک لە وڵاتانی ئیسلامی لەوانە عێراق، عومان و پاکستان، دوای ئەوەی هیلالی شەوال نەبینرا، ڕۆژی شەممەیان وەک جەژنی ڕەمەزان ڕاگەیاند.

عەرەبستان، بەحرەین، قەتەر، سوریا، ئیمارات و تورکیا، میسر، کوێت، یەمەن، فەلەستین، لوبنان و ئۆردۆن ڕۆژی هەینیان وەک یەکەم ڕۆژی شەوال و ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان ڕاگەیاند.

جێگای ئاماژەیە کە لە ھێندێک ناوچەی عێراق لەوانە ھەرێمی کوردستانیش ئەمڕۆ کرایە جەژن و نوێژی جێژنیان تیادا خوێندرا.

سەرپەیڤ