ئەمڕۆ نوێژی جەژنی ڕەمەزان بە ئیمامەتی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی؛ کاتژمێر ٨ی بەیانی بە کاتی تاران بەجێ دەھێندرێت
بنکەی تایبەت بە بەرپاکرانی نوێژی جەژنی ڕەمەزان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە دوھەمی بانەمەڕ کاتژمێر ھەشتی بەیانی نوێژی جەژنی ڕەمەزان بە ئیمامەتی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بەرپا دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە دوای پەک کەوتنێکی سێ ساڵە لە بەر پەتای کۆرۆناوە مەراسیمی نوێژی جەژنی ڕەمەزان بەڕێوەدەچێت و ڕاستەوخۆ لە میدیای KHAMENEI.IR و و کەناڵەکانی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن پەخش دەبێتەوە.
بەرنامە تایبەتەکانی نوێژگەی گەورەی ئیمام خومەینی(رە) ھەرلە کاتژمێر حەوتی بەیانییەوە دەست پێدەکات و نوێژی جەژنی ڕەمەزان لە دەوروبەری کاتژمێر هەشتی بەیانی بەڕێوەدەچێت.
دوایین جار نوێژی جەژنی ڕەمەزان بە ئیمامەتی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە ساڵی ٢٠١٨ بەڕێوەچوو.
جێگای ئاماژەیە، ژمارەیەک لە وڵاتانی ئیسلامی لەوانە عومان و پاکستان و بەشێک عێراق، دوای ئەوەی هیلالی شەوالیان بۆ نەبینرا، ئەمڕۆ شەممەیان وەک جەژنی ڕەمەزان ڕاگەیاندووە.