نیسان 22, 2023 13:14 Asia/Tehran
  • ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: پتەوکردنی ئیرادەی نیشتیمانی چارەسەرە

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، لە وتاری نوێژی جەژنی ڕەمەزان دا پێی داگرت: پتەوکردنی ئیرادەی نیشتیمانی چارەسەرە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە یەکەم وتاری نوێژەکەدا وێڕای پیرۆزکردنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز لە ئوممەتی ئیسلامی و گەلی بوێرو ئازیزی ئێران ، ڕێزی لە جوڵانەوەی بەرفراوانی گەلی ئێران لە ڕۆژی قودس دا پاش شەونخونیی  شەوانی قەدر گرت و وتیشی: ئەو کۆڕ و کۆبوونەوە چڕوپڕو شکۆمەندانە بەڕاستی نیعمەت و لوتفی خودایی بوون.

بەڕێزی مانگی ڕەمەزانی بێجگە لە مانگی تاعەت و تەقوا، بە مانگی جیهاد و خەبات ناوبرد و وتی: ڕۆژی قودسیش ڕۆژی خەباتی نەتەوەی ئێرانە، کە سوپاس بۆ خوا ئەمساڵ بە بەشداریی گەلانی دیکە بە قەبارەیەکی زۆر گەورەو بەربڵاو بەڕێوە برا.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی هاوکاری و هاوسۆزی و یەک ھێزمەندکردنی ھەر سێ سەرۆکایەتییەکەی وەک ستراتیژییەکی زۆر گرنگ و بنەڕەتی بۆ چارەسەریی کێشەو پێشکەوتنەکانی وڵات ناوبردو بە ئاماژەدان بە ڕیزبەندیی ھەرەباشی یاسای بنەڕەتی لە بارەی پێکھاتنی ھەر سێ سەرۆکایەتییەکەوە، وتیشی: ئەگەر دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوەری بە تەواوی پێکەوە هاوکار بن، ئیدی کاروبارەکان بە ھیچ شێوەیەک توشی تێکچڕژان نابن و بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی ئەو سێ دەستەڵاتە بۆ خۆشیان دەزانن کە ئەم هاوکاری و هاوپشتییە چۆن دروست دەبێت.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ستراتیژیای دوژمنی بۆ دروستکردنی ناتەبایی و دووبەرەکی ڕوون کردەوەو وتیشی: دوژمن بە هۆی بیروباوەڕو سەلیقەی جیاوازەوە هەوڵ دەدات خەڵک پێکەوە بەشەڕ بدات، بەڵام دیارە تێڕوانینی جیاوازی خەڵک بۆ پرسە جیاوازەکان کێشە نییە و نابێت ببێتە سەرچاوەی ململانێ و تێگیران، بەڵکو دەبێ وێڕای پووچەڵکردنەوەی وەسوەسەو ئاڵۆشی سازکردنی دوژمن لە بارەی ڕەشبینکردنی خەڵک بەرامبەر بە یەکتر و خەڵک بەرامبەر بە کاربەدەستان، لەگەڵ یەکدا بە میھرەبانی  بژین.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە ئاماژەدان بە شکستی ستراتیژیای سەربازیی دوژمن لە ناوچەکە وتی: دوژمن ڕووی لە سیاسەتی فریودان، شێواندن، درۆ، وەسوەسە، زەلیلکردن و ڕەشبینیی گەلان بەرامبەر بە تواناییەکانی خۆیان کردووە، کە دەبێ بۆ ناسین و تێگەییشتن لە ستراتیژیا، تاکتیک، ئامراز و شێوازەکانی بە ڕۆژ بن و پوچەڵیان بکەنەوە.

بەڕێزی جەختی لەوەش کردەوە: گەلی زیرەک و ھێزمەندی ئێران کە ھەتا ئەمڕۆ هەموو پیلانەکانی دوژمنانی بەرپەرچ داوەتەوە، بە حەول و قووەی ئیلاھی لەمەبەدواش توشی دۆش دامان و ھیوابڕاوییان دەکات.

سەرپەیڤ