نیسان 22, 2023 20:31 Asia/Tehran
  • وتاربێژی نوێژی جەژنی سنە: مەرجی ڕاگەیەندرانی جەژن، بینرانی مانگ لە لایەن حکومەتەوەیە

وتاربێژی نوێژی جەژنی ڕەمەزانی پارێزگای سنە لە لێدوانێکدا وتی: مەرجی ڕاگەیەندرانی جەژن، بینرانی مانگ لە لایەن حکومەتەوەیە، ئەمەی کە ڕۆژی ڕابردوو کۆمەڵێک بە پەیڕەوی لە وڵاتانی ئیسلامیی دیکە و بە بێ بینینی مانگ کردوویانە بە جەژن، جێگای قەبوڵ نییە.

جەماوەری پارێزگای کوردستانیش دوای مانگێک ڕۆژووگرتن و بەندایەتی کردنی خوداوەند، ئەمڕۆ نوێژی جەژنیان ھاوکات لەگەڵ سەرتاسەری ئێران لە مزگەوت و تەکیەکانی ئەم پارێزگایە بەجێ ھێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری ئیرنا، مامۆستا «موختار فەرەجی» ڕۆژی شەممە لە وتاری نوێژی جەژنی ڕەمەزان لە مزگەوتی گەورەی سنە وتی: ئەمەی کە کۆمەڵێک بە دوای وڵاتانی ئیسلامیی دیکەدا بە بێ بینینی مانگی شەوال کردیان بە جەژن و نوێژیی جەژنیان بەجێ ھێنا ، جێگای قەبوڵ نییە و دەبێتە هۆی دووبەرەکی.

بەڕێزی بینینی مانگی شەوالی لە لایەن حکومەتەوە بە مەرجی ڕاگەیەندرانی جەژنی ڕەمەزان زانی و وتیشی: دەبێ لە ئاراستەی پاراستنی یەکڕیزی و تەبایی لە دەمارگرژی و کورتبینی دوور بکەوینەوە، چونکە جەژنی ڕەمەزان، جەژنی یەکگرتن و یەکڕیزی و برایەتییە.

وتاربێژی نوێژی جەژنی سنه له بەشێکی دیکەی وتارەکەی دا داوای یارمەتیدانی هەژاران و دەستکورتانی کردو وتیشی: خەڵک به تایبەت دەست ڕۆییشتووان نابێ واز له هەوڵەکانیان بۆ یارمەتیدانی خێزانه هەژارەکان له جەژندا بهێنن.

سەرپەیڤ