May 02, 2023 16:41 Asia/Tehran
  • ھوشداری دان بە ژێردەریاییەکەی ئەمریکی ؛ نموونەیەک لە مێژووچێکردنی ئێرانییەکانە

فەرماندەی هێزی دەریایی ئێران بە ئاماژەدان بە ھوشداری دانەکەی کۆماری ئیسلامی بە ژێردەریاییەکەی ئەمریکا وتی: ئێرانییەکان هەمیشە مێژوویان ئافراندووە.

Image Caption

ژێردەریایییەکی ئەتۆمیی ئەمریکی کە مانگی ڕابردوو تا ڕادەیەک لە ئاوەکانی سەرزەوینی  ئێران نزیک ببووەوە و بە ئەسپایی لە ژێر ئاودا بەرەوپێش دەخوشا، دوای ئاگادارکردنەوەی لەلایەن هێزی دەریایی ئێرانەوە هاتە سەر ئاو و بە ھاوڕێیەتیی  ئیسکۆرتێکدا ڕێڕەوی خۆی گۆڕی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەمیری دەریاوان «شەهرام ئێرانی»، فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران ڕایگەیاند:ئەمڕۆ ڕاکێشانی ژێردەریایی ئەمریکی بۆ سەرئاو لە نزیک سنوورەئاوییەکانی ئێران لە دەرەنجامی هەوڵی ڕاھێنەران و مامۆستایانی زانکۆی زانستە دەریاییەکانی ئەرتەش بووە.

ئەمیری دەریاوان ئێرانی وتیشی: ئەم ڕووداوە مێژووییە نیشانەی دەسەڵاتی ئەرتەش و کۆماری ئیسلامیی ئێرانە، چونکە سەربازانی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران بەبێ کات بەفیڕۆدان ھەڵیانکوتایە سەر ژێردەریاییەکەو هۆشدارییان دایەو ئاگاداریان کردەوە کە شێوازی هاتنیان پێشێلکارییەکی نێودەوڵەتییەو دەبێ ئاراستەکەیان بگۆڕن.

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە زۆرێک لە وڵاتان داوای ١٠ هێندەی بوجەیان کردووە بۆ ئەوەی بتوانن یەکسان بن لەگەڵ هێزی دەریایی ئێران.

سەرپەیڤ