وەزیری وزەی ئێران سبەینێ سەردانی عێراق دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i417586-وەزیری_وزەی_ئێران_سبەینێ_سەردانی_عێراق_دەکات
کەناڵی "ئەلنوجەبا"ی عێراق باسی سەردانی سبەینێ هەینیی وەزیری وزەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەغدای پایتەختی عێراقی کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 04, 2023 18:37 Asia/Tehran
  • وەزیری وزەی ئێران سبەینێ سەردانی عێراق دەکات

کەناڵی "ئەلنوجەبا"ی عێراق باسی سەردانی سبەینێ هەینیی وەزیری وزەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەغدای پایتەختی عێراقی کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی ئیرنا، کەناڵی تەلەفزیۆنیی "ئەلنوجەبا"ی عێراق ڕایگەیاند، سبەینێ هەینی "عەلی ئەکبەر میحرابیان" وەزیری وزەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەگاتە بەغدا.

به پێی ئەم ڕاپۆرته ، ئەم سەردانه فەرمییه به ئامانجی به هێزکردنی پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق له بواری وزەدا ئەنجام دەگرێت.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێرنی ئیسلامی لە تاران دیداری کردو لە میانەی دا جەخت لەسەر بەردەوامیی پەیوەندییەکانی تاران و بەغدا لە بوارەکانی گازو وزە کرایەوە.