ڕەئیسی: خەڵکی سوریا و ناوچەکە لەوباوەڕەدان کە ئێران کۆڵەکەیەکی پتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i417622-ڕەئیسی_خەڵکی_سوریا_و_ناوچەکە_لەوباوەڕەدان_کە_ئێران_کۆڵەکەیەکی_پتەوە
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی: خەڵکی سوریا و ناوچەکە دەزانن کە ئێران کۆڵەکەیەکی پتەوەو دەتوانرێت متمانەی پێ بکرێت و پشتی پێ ببەسترێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 05, 2023 15:06 Asia/Tehran
  • ڕەئیسی: خەڵکی سوریا و ناوچەکە لەوباوەڕەدان کە ئێران کۆڵەکەیەکی پتەوە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی: خەڵکی سوریا و ناوچەکە دەزانن کە ئێران کۆڵەکەیەکی پتەوەو دەتوانرێت متمانەی پێ بکرێت و پشتی پێ ببەسترێت.

«سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» ئەمڕۆ دوای گەشتە دوو ڕۆژەکەی بۆ سوریا، بەدەم گەڕانەوەی بۆ تاران، لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنوسان، ئەنجام و دەستکەوتەکانی گەشتە دوو ڕۆژە فەرمییەکەی بۆ سوریا بەچڕوپڕی شی کردەوەو وتی: دوای ١٢ ساڵ خۆڕاگریی گەل و حکومەتی سوریا دژی پیلان و ئاژاوەی دوژمنان و پشتیوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ئەم خۆڕاگری و وەستانە، ئەم گەشتە بۆ هەردووک وڵات و ناوچەکە گرنگایەتییەکی زۆری هەبوو.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕاشیگەیاند: هاوکاری لە بواری بەرهەمهێنان و دابەشکردنی وزە، ئاسانکاری لە ڕووی هاوکاریی ئابووری و بازرگانی بە دامەزراندنی بانک و بیمەی هاوبەش ، بەهێزکردن و فراوانکردنی ترانزێتی نێوان ئێران، عێراق و سوریا لەو تەوەرانەی ئەو ١٥ بەڵگەنامەی هاوکارییە بوون کە لە نێوان هەردوو وڵات واژۆ کران.

ڕەئیسی تیشکی خستەسەر دیداری لەگەڵ گرووپە جۆربەجۆرەکانی خۆڕاگریش و وتی: ئەمڕۆ خەڵکی سوریا و ناوچەکە لەو باوەڕەدان کە کۆماری ئیسلامی ئێران کۆڵەکەیەکی پتەوو دارێکی قورس و قایمە کە دەتوانن پشتی پێ ببەستن و متمانەی پێ بکەن.