سەباحی فەرد: بەرگریی ئاسمانیی ئەرتشی کۆماری ئیسلامیی ئێران پەردە لەسەر کەرەستەی نوێ لادا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i417687-سەباحی_فەرد_بەرگریی_ئاسمانیی_ئەرتشی_کۆماری_ئیسلامیی_ئێران_پەردە_لەسەر_کەرەستەی_نوێ_لادا
فەرماندەی بەرگریی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی لەوە کردەوە: ئەمساڵ (١٤٠٢)یش پەردە لەسەر کەرەستەی نوێی خۆماڵی لادەدەین.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 07, 2023 15:47 Asia/Tehran
  • سەباحی فەرد: بەرگریی ئاسمانیی ئەرتشی کۆماری ئیسلامیی ئێران پەردە لەسەر کەرەستەی نوێ لادا

فەرماندەی بەرگریی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی لەوە کردەوە: ئەمساڵ (١٤٠٢)یش پەردە لەسەر کەرەستەی نوێی خۆماڵی لادەدەین.

ئەمیر«عەلیرەزا سەباحی فەرد» فەرماندەی هێزی بەرگریی ئاسمانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە پاش مەراسیمی ڕێزلێنان لە پسپۆڕان و مامۆستایانی هێزی بەرگری ئاسمانیی ئەرتەش، کە ڕۆژی (یەکشەممە) لە بارەگای ئەم هێزە بەڕێوەچوو؛ له وتووێژێکی تایبەتدا له گەڵ پەیامنێری ئاژانسی ئێران پرێس، وتی: گەورەترین فەکتەری توانایی بەشەڕ ھاتن، مەشق و ڕاهێنانەو بە مەشق و ڕاهێنان دەستکەوتی گرنگ لە هێزی بەرگریی ئاسمانی بەدەست دەهێنین.

«سەباحی فەرد» وتیشی: دوای سەرکەوتنی شۆڕش، مەشق و ڕاهێنانی بەرگریی ئاسمانی گەییشتە ئاستێک کە هەموو کەرەستەی سەربازی خۆماڵی و لە سەداسەد ئێرانین.

  فەرماندەی بەرگریی ئاسمانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها وتی: پلانی سەرەکیمان هەنگاونان بەرەو گەنج بوونەوە، ڕوانین بۆ داهاتووەو دەبێت هەموو ئەرکانی ئەم هێزە بە تەواوی مەشق و ڕاهێنانیان پێ بکرێت.

«سەباحی فەرد» جەختی لەوەش کردەوە: پێویستە هێزێکی ڕاهێنراوی کاریگەرمان هەبێت بۆ ئەوەی بتوانین سوود لە دەستکەوتە گرنگەکانی هێزی بەرگریی ئاسمانی وەربگرین.