کۆبوونەوەی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لەگەڵ قاڵیباف
May 10, 2023 13:43 Asia/Tehran
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کە سەفەری بۆ تاران کردووە، لەگەڵ سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران کۆبووەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «فایق زەیدان» سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق و «محەمەد باقر قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، سەبارەت بە پرسە جێی سەرنجەکان بیروڕایان گۆڕییەوە.
«فائیق زیدان» سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، ڕۆژی سێشەممە بە ئامانجی پەرەپێدان و قووڵکردنەوەی پەیوەندییە یاسایی و دادوەرییەکان سەفەری تارانی کرد.
لەم گەشتەدا کە بە ئامانجی پەرەپێدان و قووڵکردنەوەی هاوکاریی یاسایی و دادوەریی نێوان هەردوو وڵات ئەنجامی گرتووە، بابەتی جۆراوجۆر تاوتوێ دەکرێن و 2 یاداشتنامەی لێکتێگەییشتن لەسەر هاوکارییەکان واژۆ دەکرێت.