May 13, 2023 02:27 Asia/Tehran
  • دەریاوان ئێرانی: ئێران سەرکەوتوو بوو لە بەزاندنی سێکوچکەی (پیلانی وەیشومە و بایکۆت و هەڕەشە)ی دوژمنان

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: بە پشت بەستن بە توانا خۆماڵییەکان توانیمان سێکوچکەی (پیلانی وەیشومە و بایکۆت و هەڕەشە)ی دوژمنان ببەزێنین.

دەریاوان شەهرام ئێرانی، فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی ھەینی لە پەراوێزی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی دا سەبارەت بە ڕوونکردنەوەی ئامانجەکانی کۆپاپۆڕی ٨٦ی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران بۆ گەشتکردن بە دەوری دنیادا  بە پاپۆڕشکێنی تەواو ئێرانیی «دێنا»و «پاپۆڕبەندەری مەکران » وتی: سەرەڕای بوونی چوار دەیە پیلانگێڕانی وەیشومە و بایکۆت و هەڕەشە، کەچی بەختەوەرانە ئێمە توانیمان ئەم سێکوچکەیەی (پیلانگێڕانی وەیشومە، بایکۆت و هەڕەشە) ببەزێنین.

ئەمیری دەریاوان «شەھرام ئێراین» وتیشی: بە پێی ئەرکێکی سەرەکی لە بواری نێودەوڵەتی 'دیپلۆماسی، بەرگری، ئامادەبوون لە گۆڕەپانەکە و پەیوەندی و مامەڵەکردن لەگەڵ وڵاتانی دیکە'، سەردانێکی سەرکەوتوومان لە ئاستێکی باڵادا ئەنجامدا.

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە درێژەدا وتی: دوژمنانی گەل و حکومەتەکەم دەبێ ئەوە بزانن کە وڵاتی ئیسلامیی ئێران و ئێرانییەکان گۆشەگیر نابن و ئێرانی سەرەنجام بەبێ بایکۆت لەسەر لوتکە دەوەستێ.

 

سەرپەیڤ