May 19, 2023 21:42 Asia/Tehran
  • دیدار و وتووێژی نێوان پارێزگاری کرماشان و پارێزگاری دیالەی عێراق

پارێزگارەکانی کرماشان و دیالەی عێراق لە بارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییە سنوورییەکانیان دیدارو وتووێژیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر، «محەممەد تەیب سەحرایی» پارێزگاری کرماشان، ڕۆژی هەینی، لە دیدارێکدا لەگەڵ «موسەننا تەمیمی» پارێزگاری دیالەی عێراق لە بینای پارێزگای کرماشان، جەختی کرد لە فراوانکردنی ئاستی پەیوەندییەکان لە بواری ئابووری، سیاسی و ئاوەدان کردنەوە و گەشەی چالاکییە سنوورییەکان.

پارێزگارەکانی کرماشان و دیالەی عێراق هەروەها بیروڕایان لەبارەی پەرەپێدانی ژێرخانە سنوورییەکان بۆ ڕۆژانی ئەربەعینی حسێنی و هاتوچۆی زیارەتکاران و چارەسەرکردنی کێشەکانی ساڵی ڕابردوو گۆڕییەوە.

پارێزگای کرماشان لە ڕۆژئاوای ئێران بە گشتی 371 کیلۆمەتر سنووری هاوبەشی لەگەڵ عێراق دا هەیە.

سەرپەیڤ