کۆپاپۆڕی ٨٦ی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەییشتە بەندەر عەباس
کۆپاپۆڕی ٨٦ی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران داگری پاپۆڕشکێنی دێناو پاپۆڕی بەندەری مەکران بەرلەنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە لە میانەی پێشوازیی فەرماندەری ھێزی دەریایی ئەرتەش و بنەماڵەی ستاف و کارگێڕانی ئەم کۆپاپۆڕە گەییشتەناوچەی یەکەمی دەریایی ھێزی دەریایی ئەرتەش لە بەندەر عەبباس.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئیرنا بەگێڕانەوە لە پێوەندییە گشتییەکانی ھێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران ڕێوڕەسمی بەخێرهاتنی بنەماڵەی ستاف و کارگێڕانی کۆپاپۆڕی ٨٦ی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناوچەی ١ی ئیمامەتی هێزی دەریایی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕێوە چوو.
ئەم کۆپاپۆڕە کە بە کۆپاپۆڕی٨٦یش ناسراوە، پێکهاتووە لە پاپۆڕشکێنی تەواوخۆماڵیی دێناو پاپۆڕی بەندەری مەکران کە ھەڵگری نوێنەرانی ٢٩ پارێزگای وڵاتەو لە ٢٩ی خەرمانانی ساڵی ڕابردووەوە ئەرکی خۆی دەستپێکردووە.
لە کاتی ئەرکەکەیدا ئەم کۆپاپۆڕە چوار جار لە هێڵی ئیستوا پەڕیوەتەوەو لە کاتی ئەرکەکەیدا لە بەندەرەکانی مومبای هیندستان، جاکارتا، ڕیۆ دی ژانیرۆ، کیپ تاون و سەلالە لای داوەو بە گەرووی مالاکا، دەریای سێلێبس ، زەریای هێمن، گەرووی ماژیلان ئەقیانوسی ئەتڵەسی و ئەقیانوسی هیندو دەریای عومان دا تێپەڕیوە.
ئەمە یەکەم کۆپاپۆڕی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە کە بە پەڕینەوە لە زەریای هێمن بە دەوری گۆی زەویدا سووڕاوەتەوە و چووەتە ناو کیشوەری ئەمریکاوە کە دیارە ئەمەش توانای شارەزایانی ناوخۆ و هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران نیشان دەدات.