May 22, 2023 04:16 Asia/Tehran
  • دەریاوان ئێرانی: دەریادڵانی ئەرتەش گەیشتوونەتە لوتکەی متمانە بەخۆبوون

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە هێزی دەریایی ئەرتەش گەیشتووەتە لوتکەی متمانە بەخۆبوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەری ئێران پرێس،ڕۆژی (یەکشەممە) لە میانەی ڕێوڕەسمی پێشوازیی فەرمی لە کۆپاپۆڕی ٨٦ لە بەندەر عەباس، دەریاوان ئێرانی وتیشی: هێزی ستراتژیکی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وەک هێزێکی تازەتین ، بە ئامادە بوونی لە ئاوە ئازادەکان، دووربینیی هێزی دەریایی ئەرتەشی لە ڕووی تواناییەوە پیشان داو کاریگەری ناوچەیی خۆی فراوانتر کرد.

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش هەروەها وتیشی: ھێزی دەریایی بە مۆڵەتی فەرماندەی ھێژای تێکڕای ھێزە چەکدارەکان، بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئێراندا، بە بەکارهێنانی زانستی سەردەمیانە و لە هەمان کاتدا دەستەبەرکردنی ئاسایشی دەریایی، پەیامی ئاشتی و دۆستایەتیی دوای ٢١٣ ڕۆژ دەریاگەڕانی سەوز بۆ جیھان گواستەوە.

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش ڕاشیگەیاند: ڕۆڵەکانی ئێران لە ٢٩ پارێزگای وڵات و لە ھۆزە جۆربەجۆرەکانەوە، بە دوعای خێری فەرماندەی گشتی و گەل و کەسوکاری شەهیدان، بوون بە پێشەنگ و ئاڵاهەڵگری ھیجرەت و جیهاد و گەییشتنە لوتکەی متمانە بەخۆبوون.

سەرپەیڤ