May 29, 2023 20:22 Asia/Tehran
  • سەردار حاجی زادە: بەم نزیکانە پەردە لەسەر موشەکی هایپەرسۆنیک لادەدرێت

فەرماندەی هێزی ھەوافەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی جەختی لەوە کردەوە کە: بەم نزیکانە پەردە لەسەر مووشەکی بالیستیکی هایپەرسۆنیکی ئێران لادەدرێت.

سەردار ئەمیر عەلی حاجی زادە، فەرماندەی هێزی ھەوافەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ لەنێو ئاپۆڕەی خوێندکاران ڕایگەیاند: تاقیکردنەوەی موشەکی هایپەرسۆنیک ئەنجامدراوە و بەم زووانە پەردەی لەسەر لادەدرێت.

بەڕێزی ھەر ساڵی ڕابردوو دروستکردنی مووشەکی بالیستیکی هایپەرسۆنیکی ڕاگەیاندبوو.

سەردار حاجی زادە وتی: ئەم موشەکە خێراییەکی بەرزی هەیە (نزیکەی ١٢ ھەتا ١٣ ماخ) و دەتوانێت لە نێو بەرگەهەواو لە دەرەوەش مەشقی خۆی ئەنجام بدات.

فەرماندەی هێزی ھەوافەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەم موشەکە نوێیە لە هەموو سیستەمەکانی قەڵغانی مووشەکی دەپەڕێتەوە، جەختیشی کرد: ئەم موشەکە سیستەمی دژە موشەکیی دوژمن دەکاتە ئامانج و بازدانێکی گەورەی تۆرەمەییە لە مەیدانی موشەکی دا.

سەرپەیڤ