حوزه‌یران 11, 2023 15:27 Asia/Tehran

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لەسەر بە خۆماڵی کردنی پیشەسازیی ئەتۆمی پێی داگرت

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ یەکشەممە لە دیدارێکدا لەگەڵ زانایان، پسپۆڕان، زانستوەران و بەرپرسانی پیشەسازیی ناڤۆکیی وڵات، جەختی لە هەوڵی سەرتاسەری بۆ بەرجەستەکردنی کاریگەرییەکانی پێشهاتە ناڤۆکییەکان لە ژیانی خەڵکدا کردەوەو وتی:بە خۆماڵی کردنی پیشەسازیی زۆر گرینگی ئەتۆمی، دەربڕی شکستی ڕۆژئاوا و سەرشۆڕبوونی ڕۆژئاواخوازانە کە هەوڵی سوک کردنی گەل و لاوازکردنی ورەی کار و هیوا لە وڵاتیان دەدا.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بانگەشەی ڕۆژاوا سەبارەت بە «مەترسیی بەرهەم هاتنی چەکی ئەتۆمی لە ئێران»ی بە چەواشەکاری ناوبردو وتیشی: بۆخۆیان باش دەزانن کە ئێمە بە دوای چەکی ئەتۆمییەوە نین، وەک چۆن دام و دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا چەندین جار، لەوانە لە مانگەکانی ئەم دواییەدا دانیان بەو ڕاستییەدا ناوە کە هیچ نیشانەیەک لە هەنگاوەکانی ئێران لە بارەی دروستکردنی چەکی ئەتۆمی بەدی ناکرێت.

ئایەتوڵڵا خامنەیی بەرهەمهێنانی چەکی کۆمەڵکوژی (چ ئەتۆمی بێت یان کیمیایی) بە دژی ئیسلام ناوبردو وتیشی: ئەگەر ئەم بنەما ئیسلامییە نەبایەو ئێمە بەنیازی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی بووینایە، ئەوەمان دەکرد و دوژمنانیش دەزانن کە نەیاندەتوانی ڕێگریمان لێ بکەن.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی «دژایەتی لەگەڵ پێشکەوتنی گەلی ئێران»ی بە هۆکاری ڕاستەقینەی قوفڵ کردنی دوژمنان لە سەر پیشەسازیی ئەتۆمی زانی و ڕایگەیاند: ئەم پیشەسازییە کلیلی پێشکەوتنی بەرچاوی وڵات و گەلە لە کەرتە جۆربەجۆرەکاندا، ھاوکات دوژمنان لە سەرمەشق وەرگرتنی گەلانی دیکەش لە ڕێبازو ھزری پێشکەوتن خولقێنی گەلی ئێران تۆقیون.

بەڕێزی وتیشی: لایەنە ئەتۆمییەکان و ئاژانس لە ماوەی ئەم ساڵانەدا بەڵێنی زۆریان دا کە بۆیان جێبەجێ نەکرا، ئێمەش لەوە تێگەییشتین کە دەبێت متمانەمان بە کێ و لە کوێدا هەبێت و یان نەمانبێت، کە دیارە تێگەییشتن لەم بابەتە بۆ گەلێک زۆر گرنگە، وەک چۆن لە بەر سەرنج نەدانی ئەم بابەتە لە زۆر شوێندا زەبرمان وێکەوتووە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بە پێویستی زانی کار لەسەر دروستکردنی ھێزگەی کەم بارستا و باوی دنیا بکرێت و وتیشی: وڵات پێویستی بەو جۆرە ھێزگانەیە لە سێکتەرە جیاجیاکاندا.

بەڕێزی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە نابێت ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی پێملی بانگەشەی ناڕاست و خواستی ملھوڕانەی لایەنی بەرامبەر بێت، وتیشی: نە پێملی داخوازیی زۆرەملێ بن، نە بانگەشەی  ناوبەناوو ناڕاست کە بۆ وێنە لە فڵانە کاتدا فڵان کارتان کردووە.

سەرپەیڤ