تێچووی نزیکەی ٤٠٠ ملیۆن دۆلاریی ئەمریکا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی میدیایی لەگەڵ ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i420400-تێچووی_نزیکەی_٤٠٠_ملیۆن_دۆلاریی_ئەمریکا_بۆ_ڕووبەڕووبوونەوەی_میدیایی_لەگەڵ_ئێران
جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە ئاماژەدان بە ئاژاوەگێڕییەکانی پاییزی ساڵی ڕابردوو ڕایگەیاند: ئەمریکا نزیکەی 400 ملیۆن دۆلاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی میدیایی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران خەرج کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 07, 2023 16:11 Asia/Tehran
  • تێچووی نزیکەی ٤٠٠ ملیۆن دۆلاریی ئەمریکا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی میدیایی لەگەڵ ئێران

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە ئاماژەدان بە ئاژاوەگێڕییەکانی پاییزی ساڵی ڕابردوو ڕایگەیاند: ئەمریکا نزیکەی 400 ملیۆن دۆلاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی میدیایی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران خەرج کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «محەممەد موخبیر» جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ، وێڕای ئاماژە کردن بە سەرکەوتنی دەوڵەت لە کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە و گەڕاندنەوەی ئاشتی بۆ وڵات ، وتی: دوا پیلانی دوژمنان ئەمە بوو کە تەواوی میدیاکانیان بۆ ڕاکێشانی خەڵک بەرەو شەقامەکان یەکانگیر کردو کەچی تیای دا سەرکەوتوو نەبوون.

موخبیر وتیشی: لە مێژوودا هیچ وڵاتێک نییە کە ٥٠ هەزار کەس لە وڵاتانی جیاوازەوە کۆبکاتەوە و خەرجیان بدات بۆ ئاژاوەگێڕی لە دژی وڵاتێک، بەڵام ڕۆژئاواییەکان گۆرانیبێژانی جیهانیان ، کە چەند ملیۆن فالۆوریشیان ھەبوو ، کۆکردەوە، ھەتا دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ یەکتر بستێننەوە.

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕایگەیاند کە "ئێمە لە گۆڕەپانی ڕاگەیاندن لە شەڕێکی ڕووبەڕووداین و ڕوونیشی کردەوە کە، هەموو ئەو کەسانەی دەستیان لە هەندێک پشێوی لە ئێراندا هەبووە ژمارەیەکی زۆر نەبوون، کەچی دوژمنان دیمەنێکی وایان نمایش دەکرد کە دەتگوت هەموو وڵات لەسەر ئاگرە و دیارە ئەمەش هێزی میدیایە.