ئاب 31, 2023 20:28 Asia/Tehran
  • پووچەڵکرانەوەی کارێکی تێڕۆریستی و تێکدەرانەی ڕژێمی زایۆنی لە ئێران

وەزارەتی بەرگری ئێران پووچەڵکردنەوەی هەوڵێکی ڕژێمی زایۆنی بۆ تێکدانی بەرنامە مووشەکییەکەی راگەیاند، هەروەها دەستگیرکردنی ژمارەیەک لەو کەسانەی کە تێوەگلاون راگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (31ـی ئابی 2023)، ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لە زاری بەرپرسێک کە ناسنامەکەی ئاشکرا نەکراوە، ئەو هەوڵەی بە گەورەترین ئۆپەراسیۆنی تێکدانی پیشەسازی مووشەکی و بۆشایی ئاسمانی وەزارەتی بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان وەسف کردووە.

ئەم بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە چەند مانگی رابردوودا تۆڕێکی تەواو پیشەیی، بە هاوکاری لەگەڵ هەندێک لە هاککەرەکان، پلانیان دانا کە پارچەی کەموکوڕی بخەنە ناو ئەڵقەی پێشکەوتووی بەرهەمهێنانی مووشەکی پیشەسازییەکانی وەزارەتی بەرگرییەوە.

روونیشیکردەوە، ئەم تۆڕە بە ڕێنمایی راستەوخۆی مۆساد، هەوڵی دا ئەو موشەکانەی لە رێگەی فرۆشتنی پارچەی ئامادەکراوەوە بەرهەم دەهێنرێن بۆ تەقەمەنی بگۆڕن بۆ لێدانی هێڵەکانی پیشەسازی و ئەو کارمەندانەی لەو بوارەدا کاردەکەن.

ئاژانسەکە لە زاری مەهدی ریاحی، جێگری وەزیری بەرگرییەوە رایگەیاندووە، ئەندامانی تۆڕەکە هەوڵیان داوە "تەقەمەنی" لەناو مووشەکەکاندا بچێنن، بۆ ئەوەی "لەکات و شوێنێکی دیاریکراودا بیتەقێننەوە".

شایانی باسە رژێمی زایۆنی و ئەمریکا بەساڵانە لە پشت زنجیرەیەک هەوڵی تێکدەرەوەن ،هەروەها لە تیرۆرکردنی زانا و پسپۆڕە ئێرانییەکان تاوانبار و بەرپرسن .

جێی وەبیرهێنانەوەشە لە مانگی یەکی ئەمساڵدا ، ڕژێمی زایۆنی لە دامەزراوەیەکی وەزارەتی بەرگری لە پارێزگای ئیسفەهاندا کارێکی تێکدەرانەی ئەنجام دا.

 

 

سەرپەیڤ