شەرمەزارکردنی بۆمبارانی نوسینگەکانی ئەلعالەم و پرێس تی ڤی لەلایەن تۆڕی جیهانی سەحەرەوە
تۆڕی جیهانی سەحەر لە بەیاننامەیەکدا، هێرشی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنیستی بۆ سەر نووسینگەکانی ئەلعالەم و پرێس تیڤی لە غەززەی شەرمەزار کرد و جەختی لە سەر ڕووماڵکردنی بەردەوامی زانیارییەکان سەبارەت بە تاوانەکانی ئەم ڕژێمە و قوربانیدانی خەباتکارانی خۆڕاگری ئیسلامی کردەوە.
دەقی ئەم بەیاننامەیە بەم شێوەیەیە:
بەناوى خوا
ڕژێمی ساختەی زایۆنی دوای پەشۆکان و سەرسوڕمانی لەڕووی سەربازی و هەواڵگری ؛ لەبەر ئەو گورزە گران و کوشندە و قەرەبوونەکراوەی وا لە لایەن خەباتکارە ئازاکانی بەرەی خۆڕاگرییەوە وێی کەوت ، لە کردەوەیەکی هۆڤانەدا هێرشی کردە سەر نووسینگەی هاوبەشی هەردوو کەناڵی "ئەلعالەم" و "پرێس تیڤی" لە غەززە ، تا بە تێگەیشتنی چەوتی خوی ، ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئازایەتی لاوانی فەلەستینی بکات. ئەم کارە دزێوە جگە لە نیشاندانی خوی دڕندانە و هۆڤیەتی ئەم ڕژێمە، جارێکی دیکە ، بەڕوونی ، هەوڵی ئەو دەسەڵاتە نامرۆڤانەیەی بۆ داپۆشینی خاڵە لاوازەکانی خۆی و شکستە بێوێنەکانی لەهەمبەر بەرخۆدانی خەباتگێڕانی تەوەرەی خۆڕاگریی ؛ بۆ گشت جیهان سەلماند. تۆڕی جیهانی سەحەر، وەک بەشێک لە دامەزراوەی دەرەوە سنووری ڕێکخراوی ڕادیۆو تەلەڤیزیۆنی ئێران، وێڕای دەربڕینی هاوسۆزی بۆ هاوکارەکانی لە هەردوو کەناڵی "ئەلعالەم " و "پرێس تیڤی"، هەموو هەوڵێکی خۆی دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی هەواڵی شەڕی نایەکسانی نێوان تێکۆشەران و خەباتکارانی فەلەستین و دوژمنی زایۆنیستی ، بە باشترین شێواز رومال بکات ودڵنیاین کە درێژەدان بە ڕێبازی جیهاد و خۆڕاگری ، دەبێتە هۆی ڕزگاربوونی سەرجەم خاکی فەلەستین و قودسی پیرۆز و لەناوچوونی بەیەکجاری ڕژێمی ساختەی زایۆنی.
والعاقبة للمتقين
تۆڕی جیهانی سەحەر