تشرینی یه‌که‌م 18, 2023 14:00 Asia/Tehran
  • گردبوونەوەی جەماوەری بۆ شەرمەزارکردنی کوشت و بڕی گەلی فەلەستین لە تاران

ئەنجومەنی هاواهەنگیی تەبلیغاتی ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، گردبوونەوەی خەڵکی تاران بۆ شەرمەزارکردنی تاوانە دڵتەزێنەکانی رژیمی زایۆنیستی، ئەمڕۆ کاتژمێر سێی پاش نیوەڕۆ لە گۆڕەپانی ئینقلاب بەڕێوە دەچێ.

ئەنجومەنی هاواهەنگیی تەبلیغاتی ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا وێڕای شەرمەزارکردنی توندی تاوانەکەی شەوی ڕابردووی رژیمی زایۆنی لە قەڵاچۆ و کوشت و بڕی خەڵکی بێتاوانی نەخۆشخانەی ئەلمەعمەدانی غززە کە شەهیدبوونی زیاتر لە هەزار ژن ، منداڵ، پیر و گەنجی لێکەوتەوە، ڕایگەیاند؛ گردبوونەوەی مەزنی خەڵکی ئێران بۆ شەرمەزارکردنی ئەو تاوانە دڕندانەیە لە سەرتاسەری وڵات و لە تاران کاتژمێر سێی پاش نیوەڕۆ لە مەیدانی ئینقلاب بەڕێوە دەچێ.

لە بەشێک لە بەیاننامەی ئەنجومەنی هاواهەنگیی تەبلیغاتی ئیسلامیدا هاتووە؛ ئەمڕۆ ڕۆژی ماتەمینی مرۆڤ و مرۆڤایەتی، رۆژی ڕاخزینی گەلان و زاتە پاکەکان لەهەمبەر ئەو تاوانەدا، رۆژی تاقیکردنەوەی مرۆڤ و ویژدانە بێدارەکان، رۆژی دیاریکرانی سنوری مرۆڤ و مرۆڤایەتی، رۆژی ڕاگەیاندنی ڕق و بێزاری لە ستەمی منداڵانی شەیتان، رۆژی جۆش و خرۆش و دەربڕینی توڕەیی جیهانیان لە ڕوودانی وەها کارەساتێکی نامرۆیانەو بەنەفرەت کرانی نەگبەتێک بەناوی ئیسرائیل و کردەی دژە مرۆیانەیەتی. ئێستا کە دیاردەی کرێت و نگریسی رژیمی زایۆنی ڕووهەڵماڵاوانە دەست دەداتە هەرچەشنە تاوانێک و ئاوساری ئەو بونەوەرە خوێنمژە لەلایەن ئەڕبابەکانیەوە بۆ نمونە سەرۆکانی ئەمریکاو ژمارێک هاوپەیمانی ڕۆژاواییەوە هان دەدرێ و هەموو هێڵە سورەکانی بەزاندووە، بە وتەی ڕێبەری باڵای شۆڕش چێتر پێش ناگیرێ بە توڕەیی و خرۆشی گەنجانی ئازای بەرەی خۆڕاگری و موسڵمانی جیهان و باهۆزگەلی وێرانکەری بەرەی مەزنی خۆڕاگریی ئیسلامی لە سەرتاسەری جیهان دەس پێ دەبێ و ئەوەندە ناخایەنێ کە لانەکانی ئەو بونەوەرگەلە دزێوانە لەسەرتاسەری جیهاندا بەتایبەت لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان، یەک لەدوای یەک خاپور و وێران ببێ.

چاوەڕوانی دەکرێ هەموو مرۆڤ و ویژدانە بێدارەکان لە سەرتاسەری جیهان، بە دەربڕینی هاوخەمی سەبارەت بەو کارەساتە دڵتەزێنەو بە پێکهێنانی گردبوونەوەی جەماوەری وێڕای شەرمەزارکردنی ئەو کردە پڕشورەییە، خوازیاری بچڕانی پەیوەندیی حکومەتەکان و سزادرانی ئەو رژیمە ساختە بن و لە کۆتایی هێنان بە ئێش و ئازاری گەلانی ستەملێکراو بەتایبەت گەلی ستەملێکراوی فەلەستین و پاک کردنەوەی جیهان لە ناحەزی وکرێتییەکان و لووە شێرپەنجەییەکان ڕابن.

کورتەیەک بوو لە بەیاننامەی ئەنجومەنی هاواهەنگیی تەبلیغاتی ئیسلامی

سەرپەیڤ