پێشنیاری من دامەزرانی ئەرتەشی ئیسلامی بۆ ئاسایشتی ناوچەیە
موحسێن ڕەزایی لە وتووێژی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرە ئاماژەی دایە گرینگایەتی پرسی غەززەو وتی: ئەم مەسەلە ئەگەریی هەیە پەرەبستێنێت بۆسەرانسەری ناوچە وتەنانەت ببێتە کێشەیەکی نێودەوڵەتی
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەداوسیما دەبیری ئەنجومەنی باڵای هاوئاهەنگی ئابووری سەرۆک هێزەکان بەئاماژەدان بە گرینگایەتی وگەورەیی ئەم مەسەلە وتی: ڕژێمی زایۆنی ئەم شەڕەی بەشەڕی چارەنووس ڕاگەیاندوئەمریکابەهەموو تواناوە لە تەنیشت ئەم جەنایەتکارانە وەستاوە وفەرماندەی "سێتکام "ی ئەمریکا وفەرماندەی هێزەئەمریکیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤێن لە ناوەندی ڕژێمی زایۆنی لە باشووری تل ئابیب ، حوزۆریان هەیە وبەهاوبەشی یەکتر شەڕلەدژی غەززە ڕێنوینی دەکەن.ڕژێمی زایۆنی بەرپرسایەتی هەڵمەتی ئاسمانی وزەوینی لەئەستۆ دایە ، ئەمریکا لە دەریای مەدیتەرانە قەڵغانێکی دەریایی بۆ ڕژێمی زایۆنی دروست کردووە ، کەوایە ئەمە شەڕێکی گەورەیە کە ڕەنگە درێژخایەن بێت وئەگەریی هەیە ڕەهەندی ناوچەیی پەیدابکات وتەنانەت ڕەنگە ڕەهەندی نێودەوڵەتی ش،وهۆی ئەم قەیرانەیش ڕکی ئەمریکا وڕژێمی زایۆنی لە بەردەوامکرانی شەڕ وجێبەجێ نەکرانی ئاگربڕە.ڕەزایی لە وەڵام بە پرسیاری بێژەری ئەلجەزیرە لە بارەی ئەمەکە ئایا ڕژێمی زایۆنی بەمەبەست وئامانجەکانی دەگات وحەماس لە ناو دەبات وتی: فەرماندەکانی ڕژێمی زایۆنی لە شەڕە جەماوەریەکان زانست وئەزمونی نیە وشکست وسەرشۆڕیی لە باشووری لوبنان پێشاندەری هەرئەم مەسەلەیە.
دەبیری ئەنجومەنی باڵای هاوئاهەنگی ئابووری سەرۆک هێزەکان بە ڕاگەیاندنی تێکەوتنی ئەمریکاو ڕژێمی زایۆنی لە زەلکاوی گەرەو وقووڵ ،وتی: ئەوان بۆ شاردنەوەی ئەم کارە ناحەزیان هەوڵ ئەدەن شەڕبەرەو ڕەهەندی گەورەتر بەرن وئاوەزمەندانی جیهان دەبێ پێش بگرن بەم دوو یاخی وسەرهەڵداوە یانی نتانیاهۆ وبایدن ولە کۆتایی دا ئەمریکا وڕژێمی زایۆنی لە بەرامبەر شێوازی داهێنەرانە ی مێحوەری خۆڕاگری ، سەرناکەوێت.
فەرماندەی شەڕ لە هەشت ساڵ بەرگری پیرۆزلە پێوەندی لەگەڵ ئاگاداری ئێران لەم هەڵمەتە وتی: ئێران لەم هەڵمەتە ئاگادار نەبوو وئەمە خۆدی خۆڕاگری فەلەستین بوو کە بڕیاری بە هەڵمەت دا وئێران وەکوو ڕۆژئاواییەکان دوست وهاڤاڵەکانی وەکوو کۆێلە چاولیی ناکات وبۆ دوستەکانی کەسایەتی وئازادەیی قائیلە.
ئەندامی کۆگەی دیاری کردنی بەرژەوەندی نزام لە وەڵام بەم پرسیارە کە بڕیک لە بارەی بەشداری ئێران ومێحوەری خۆڕاگری لە مژاری غەززە پرسیار دەکەن وتی: ئێمە هەرلەسەرەتای شۆڕشی ئیسلامیەوە هەتا بە ئێستا مژارێکی پاوەجیی وجیدیمان لەبارەی فەلەستین بووح لەحاڵێکدا کە هەموو شایەت بوون کە لەماوەی ئەم دواییە بڕێک لە وڵاتانی ئیسلامی بە نیازی نزیکبوون وئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل بوون.
هەڵوێستی ئێمە پاوەجیی وپێشنیارمان ئەمەیە کەلە ماوەی ڕەوتێکی دێموکراتیک وبە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکان وداڕشتی یاسای بنەڕەتی وڵاتی فەلەستین دابمەزرێت ، بەڵام هەتا کاتێک کەئەم پرسە گرینگە بەدی نەیەت فەلەستینیەکان دەبێ لە خۆیان بەرگری بکەن وئێرانیش هەرئێستاکە لە ڕیزی یەکەم لاگرانی سیاسی لەم مەسەلەدایە وپشتیوانیە مرۆڤ دوستانەکانی دەرمانی وخوراکی یش هەرلەڕێگەی میسرەوە بەڕێ کردووە.