بانە ومەریوان بوونە ناوچەی ئازادی ئابووری
ناوچەی ئازادی بازرگانی بانە ومەریوان هاوپێوەندن بە ئابووری نیشتمانیەوە وبۆهەموو خەڵکی ئێرانەو سەرنجی بەرپرسانی دەوێت، هەروەها سەرۆک کۆمار لەسەر ئەم ناوچە حەساس وهەستێارە پرس ومەسەلەکانیشی پێوشوێن دەگرێت
حۆججەتۆڵڵلا عەبدولمەلیکی ڕاوێژکاری سەرۆک کۆمار ودەبیری ئەنجومەنی باڵای ناوچەی ئازادی تیجاری ، پیشەسازی وتایبەتی ئابووری، وتی: بانە و مەریوان بوونە ناوچەی ئازادی بازرگانی وبە سەقامگیرکرانی ناوچەی ئازادی تیجاری بانە ومەریوان ، بارستا بۆ وەبەرهێنان زۆرتر دەبێت وئەوکۆمپانیانەی کەلەوێ سەقامگیرن ،لە قازانج ومەزیەتیەکانی ناوچەی ئازاد سود دەبەن .
ناوبراو وتیشی: سەقامگیرکرانی ناوچەی ئازادی بانە ومەریوان وکەوتنە گەڕیی، گەشەی ژێرخانەکانی سنووری باشماخی بە دواوە دەبێت.
ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماروتی: دەبێ ناوچەی ئازادی نمونە لە بانە ومەریوان لە تەرازی نیشتمانی دابمەزرێت ودەزگاکانی ئیجرایی وبەرێوەبەر لەسنووربە باشترین شێوە ئەرکی خۆیان بەجێ بهێنن و داهاتووی ڕووناک لەبەردەم مەریوان وهەموو ئێران بێت
عەبدولمەلیکی وتیشی : ناوچەی ئازادی تیجاری بانە ومەریوان هاوپێوەند بە ئابووری نیشتمانی بووە وبۆ هەمووخەڵکی ئێرانە وسەرنجی بەرپرسانی دەوێت، هەروەها سەرۆک کۆمار لەسەر ئەم ناوچە حەساس وهەستێارە پرس ومەسەلەکانیشی پێووشوێن دەگرێت.