چاوپێکەوتنی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس لەگەڵ ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی
سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس و شاندی هاوڕێی چاوثێکەوتنیان کرد لەگەڵ حەزرەتی ئایەتووڵڵا ئولعوزما خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی.
بەپێێ ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵدەری نوسینگەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، ئیسماعیل هەنیەی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس لەو چاوپێکەوتنەی دا ڕاپۆرتێکی لەدوایی ڕوداوو گۆڕانکاریەکانی غەززەو دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایونی و روداوەکانی لێواری ڕۆژئاوا پێشکەش کردو ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیش وێڕای ڕێزو سپاسی سەرلەنوێ لە خۆڕاگری خەڵکی خۆڕاگری غەززەو داخی زۆر لە دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایونی کە بەپاڵپشتی ڕاستەوخۆی ئەمریکاو چەند وڵاتێکی ڕۆژئاوایی بەڕێوە دەچێ، پێداگری کرد لەسەر سیاسەتی هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی بەئاراستەی پاڵپشتی لە خۆڕاگری فەلەستین لەبەرامبەر داگیرکەرە زایونیستەکان و هاوکات پێویستی بزاڤی شێلگیری وڵاتانی ئیسلامی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و پاڵپشی هەمەلایەنە و بەکردەوەی حکومەتە ئیسلامیەکان لە خەڵکی غەززە.