ڕەئیسی: ھەڵمەتی باھۆزی ئەقسا شکستێکی ئابڕووبەرانە بوو بۆ ڕژێمی زایۆنی
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە وتنی ئەمەی کە ئەوەی گەل و لاوانی فەلەستین و غەززە کردیان لە ئاراستەی بەرەڤانی کردنی ڕەوا لە مافەکانیان بوو، وتیشی: ھەڵمەتی باھۆزی ئەقسا شکستێکی ئابڕووبەرانە بوو بۆ ڕژێمی زایۆنی.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ چەندین کەناڵی تەلەفزیۆنیی فەلەستینی و لوبنانی، وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ھەڵمەتی باھۆزی ئەقسا لە ڕووی پانتایی کار و گرنگیی ئەو پرسە و سستەک بوونی دوژمنەوە گەلێک گرنگ بوو وتیشی : هەژموونی و پۆرتی ڕژێمی زایۆنی شکا، ھەڵمەتی باھۆزی ئەقسا هەموو حیساباتی دوژمنی تێک و پێک دا. وتیشی: ھەڵمەتی باھۆزی ئەقسا شکستی سەربازی، ئەمنی و هەواڵگرییتنەی ڕژێمی زایۆنی بوو.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕق و بێزاری و وریا بوونەوەی جیهان بەرامبەر بە زایۆنیستەکان بۆ بەرەکەتی خوێنی شەهیدانی فەلەستینی گەڕاندەوەو وتیشی: ئەوەی ڕژێمی زایۆنی کردوویەتی، وای دەرخست که ڕژێمی زایۆنی له بەرامبەر خۆڕاگریی فه له ستین دۆش داماوە.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە ئاماژە بەوەی کە کوشتنی ژنان و منداڵان وەھا کەشێکی ڕق و کینەی لە دژی زایۆنیستەکان لە جیهاندا بەدی ھێناوە کە پێشتر نەبینراوە، وتیشب: ئیسرائیل هیچکام لە ئامانجەکانی لەمەڕ داگیرکردنی غەززە و سڕینەوەی خۆڕاگری نەگەییشت.