ئەمیرعەبدوڵاهیان: مەسەلەی فەلەستین دەبێ لە ڕێگای کۆپرسییەوە چارەسەر بکرێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i423172-ئەمیرعەبدوڵاهیان_مەسەلەی_فەلەستین_دەبێ_لە_ڕێگای_کۆپرسییەوە_چارەسەر_بکرێ
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاردانەوە بە دامەزرانی ئاگربڕ لە غەززە وتی: ئێمە خۆشحاڵین کە ئەو ئاگربڕە دامەزراوە و هیوادارین کە ئەم ڕێککەوتنە خاڵەدەسپێکێک بێ بۆ بەردەوام بوونی ئاگربڕ و هەروەها کۆتایی هاتنی جەنایەتی جەنگیی ڕژێمی زایۆنی.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
تشرینی دووه‌م 26, 2023 10:00 Asia/Tehran

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاردانەوە بە دامەزرانی ئاگربڕ لە غەززە وتی: ئێمە خۆشحاڵین کە ئەو ئاگربڕە دامەزراوە و هیوادارین کە ئەم ڕێککەوتنە خاڵەدەسپێکێک بێ بۆ بەردەوام بوونی ئاگربڕ و هەروەها کۆتایی هاتنی جەنایەتی جەنگیی ڕژێمی زایۆنی.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی کە ڕاشکاوانە دەڵێن ڕژێمی زایۆنی بە بێ پشتیوانییەکانی ئەمریکا توانای ئەنجام دانی ئەم جەنایەتانەی نییە و بێ گومان بەرپرسایەتیی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە گەلی فەلەستین لە شەش هەفتەی رابردوو، لە ئەستۆی ئەمریکادایە.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەشێکی دیکەی ئەم وتووێژە وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر ئەو بڕوایەیە کە بەڕێوەبردنی ڕفراندۆم لە نێو دانیشتووانی سەرەکیی فەلەستین لەوان جولەکەکان، مەسیحییەکان و موسڵمانەکان ڕێگاچارەی سەرەکییە بۆ قەیرانی فەلەستین و لەم چوارچێوەدا بۆ یەکەم جار پاش ٧٥ ساڵ، خەڵکی فەلەستین لەوان جولەکەکان، مەسیحییەکان و موسڵمانەکان خۆیان چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن.

وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە داهاتووی غەززە پاش شەڕیش وتی: سەرباری تێپەڕینی شەش هەفتە بە سەر دەسدرێژیی بەربڵاوی ڕژێمی زایۆنی و وێرای ئەوەی کە ئەوان رایانگەیاندبوو کە ئامانجیان تیابردنی بزووتنەوەی حەماسە، بەڵام ئەم بزووتنەوە ئێستایش هەر ماوە و دەسەڵاتی کەرتی غەززەی لەدەستدایە.