واژۆی دەقنووسی لێکگەیشتنی هاوبەشی نێوان وەزیرانی پەیوەندیەکانی ئێران و عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i423236-واژۆی_دەقنووسی_لێکگەیشتنی_هاوبەشی_نێوان_وەزیرانی_پەیوەندیەکانی_ئێران_و_عێراق
وەزیرانی پەیوەندیەکانی ئێران و عێراق دەقنووسێکی لێککەیشتنی هاوبەشیان لەبواری هاریکاری دوولایەنە و پەرەدان بەو هاوکاریانە لەبوارگەلی تیکنۆلۆژیاو پەیوەندی زانیاری واژۆ کرد.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
تشرینی دووه‌م 28, 2023 12:30 Asia/Tehran

وەزیرانی پەیوەندیەکانی ئێران و عێراق دەقنووسێکی لێککەیشتنی هاوبەشیان لەبواری هاریکاری دوولایەنە و پەرەدان بەو هاوکاریانە لەبوارگەلی تیکنۆلۆژیاو پەیوەندی زانیاری واژۆ کرد.

بەپێی ئەودەقنووسی لێککەیشتنی هاوبەشە، کە دوێنێ لە بەغدا لەلایەن عیسا زارع پووری وەزیری پەیوەندی و تیکنۆلۆژیای زانیاری ئێرانەوە و هیام یاسری وەزیری پەیوەندیەکانی عێراقەوە واژۆ کرا، دوو وڵات لە بوارەکانی بنیاتنانی ژێرخانی تایبەت بە کەرتی پەیوەندیەکان و گۆڕینەوەی ئەزموون لەبواری ئاسایشی سایبری و هۆشی ژیریارو هاریکاری نێودەوڵەتی لەبواری تیکنۆلۆژیای زانیاری هاوکاری دەکەن.

وەزیرانی دوو وڵات  هاوکات بەڵینیان دا کە تاکوو لە بواری ڕاهێنان و نوێخوازی و توێژینەوەی هاوبەش و بەڕیوەبردنی پێشانگەی تەکنیکی هاوبەش و کۆبوونەوەی ئاکادیمیک هاریکاری هاوبەش بکەن.