ئەمیر عەبدوڵڵاهیان : تەقەوەستانی کاتی لەغەززە دەبێ هەمیشەیی بکرێت
وەزیری کاروباری دەرەوەی وڵاتەکەمان لە وتووێژلەگەڵ ئەلجەزیرە لەبارەی تەقەوەستانی کاتیی لەغەززە وتی: ئەم تەقەوەستان وئاگربڕە کاتیە دەبێ ببێتە هەمیشەیی ،ئەگەروانەبێت ناوچە لەگەڵ کێشە وئاستەنگی جیدی ڕووبەڕوو دەبێتەوە
حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ، وەزیری کاروباری دەرەوەی وڵاتەکەمان لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرە لەبارەی دەوری ئێران لە دامەزرانی تەقەوەستانی کاتیی غەززە وتی: لە ئاستی دیپلۆماسی سەرۆکان، سەرۆک کۆماری وڵاتەکەم لە کاتی دەسپێکرانی ئەم قەیرانە هەوڵی جیدی یان دەسپێکرد هە تا لەڕێگەی سیاسی ونێودەوڵەتی پێشگیری بکەن لەقەڵاچوو وجەنایەدتی زایۆنیستەکان لە دژی خەڵکی غەززە وڕۆخی خۆرئاوایی. سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکانی ژمارەیەک لەوڵاتانی ئیسلامی دەسپێشخەری گرینگی هێنایە ئاراوە ؛ئیدە وهزری بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە ئاستی سەرۆکان، بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی سەرۆکانی برێکس، پێوەندیەکان، وتووێژەکان وتەنانەت ئەنجام دانی سەفەرگەلێک بۆ ڕاگرتنی تاوانە جەنگیەکان لە دەستوری کاری سەرۆک کۆماری وڵاتەکەمان دابوو.