شەهید بوونی دوو پاسداری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە فەرمانبەرێتیی راوێژکاری لە سوریادا
ناوەندی ڕاگەیاندنی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند دوو پاسداری جوامێری ئیسلام لە کاتی ئەنجام دانی فەرمانبەرێتیی ڕاوێژکارییان لە بەرەی خۆڕاگریی ئیسلامیی سوریادا، بە دەستی دوژمنی داگیرکەری زایۆنی شەهید کران.
ناوەندی ڕاگەیاندنی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ ڕایگەیاند: لەکاتێکدا کە هەموو جیهان شایەتی جەنایەتی بەربڵاو و دڕندانەی ڕژێمی ساختە و منداڵکوژی زایۆنی لەسای پشتیوانیی ئاشکرای ئەمریکا و ژمارێک حکومەتی ئەورووپایی دژ بە غەززە و شەهیدبوونی مەزڵوومانەی هەزاران کەس لە خەڵکی فەلەستین بەتایبەت ژنان و منداڵان لەم شەڕە ناجوامێرانەیەن، پاسدارانی بوێر و سەربەرزی ئیسلام «محمدعلی عطایی شورچه» و «پناه تقیزاده» لە کاتی بەجێهێنانی فەرمانبەرێتیی راوێژکارییان لە بەرەی خۆڕاگریی ئیسلامیی سوریادا، بە دەستی دوژمنی داگیرکەری زایۆنی شەهید کران.
کۆماری ئیسلامیی ئێران هاوکاریی سترایژیکی لەگەڵ سوریا هەیە و پشتیوانی کردنی تاران لە حکومەتی یاسایی ئەم وڵاتە لە ماوەی قەیرانی سوریادا و یارمەتی دانی حکومەتی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری یاسایی ئەم وڵاتە لە پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکاندا پشتڕاستکەرەوەی ئەم راستییەیە.