کانونی یه‌که‌م 12, 2023 12:00 Asia/Tehran

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی؛ هیچ هەنگاوێک شکستە گەورە و پێگەی لەکیسچووەکەی ڕژێمی زایۆنی لە ڕووداوی حەوتی ئۆکتۆبەر قەرەبوو ناکاتەوە.

"محەممەد باقر قاڵیباف" سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتی لە ڕۆژانی رابردوودا ڕژێمی زایۆنی بە هاوکاریی تۆکمە و تەواوی ئەمریکا وەکوو پشتیوانی سەرەکی و هاودەستی لە هەموو جەنایەتەکاندا، بەردەامە لە کوشتنی خەڵکی بێتاوانی غەززە و تیابردنی ژێڕخانە سەرەکییەکانی ژیانی خەڵک.

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران وتیشی؛ هاندەر و هۆکاری ژینۆسایدکرانی خەڵک لە غەززە، پشتیوانیی سەربازی، میدیایی و دیپلۆماتیکی ئەمریکا لە ڕژێمی زایۆنییە.

قاڵیباف جەختی کرد؛ ئەمڕۆ ڕژێمی زایۆنی لە بیر و ڕای گشتیی جیهاندا گەلێک بێزلێکراوتر لە ڕابردوویە و ئەو وێنایەی لە شان و شکۆی درۆینەی درووستی کردبوو تەنانەت لە پێش چاوی هاوڕێ و هاوپەیمانەکانیشی داڕماوە. 

سەرپەیڤ