ڕێکخراوی نەتەوەکان پەلاماری ترۆریستی ڕاسک"ی" لەدەوڵەت وخەڵکی ئێران سەرەخۆشی کرد
وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان پەلاماری ترۆریستی لەپاڕێزگەی سیستان وبەلوچستانی کەبووەهۆی شەهیدبوونی ١١کەس لە هێزەکانی فەراجا،بەتوندی شەرمەزارکرد
"هۆکارانی کارەساتی ڕاسک لەئێران دەبێ بسپێردرینە دەس دادگەریی. وتەبێژی ئانتۆنیۆ گۆترێش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان " ستفان دوژاریک" بە ڕاگەیاندنی ئەم بابەتە کارەساتی ترۆریستی بەیانی هەینی لەڕاسک لەپارێزگەی سیستان وبەلوچستانی شەرمەزارکرد.
دوژارێک لەوەڵام بەپرسێارێک لەبارەی ئەم کارەساتە کەبەیانی ڕۆژی هەینی ڕووی دا وتی کە "پێویستە کە هۆکارانی ئەم کارەساتە بسپێردرێنە دەس عەداڵەت ودادگەریی.وتەبێژی گوترێش هەروەها جەختی کرد کەڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای دەربڕینی هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدبووان، ئەم کارەساتەی لەدەوڵەت وخەڵکی ئێران سەرەخۆشی کردوبۆ بریندارانی ئەم کارەساتە ئاوات وئارەزوی چاکبوونەوەوسەلامەتی دەکات.سەییدمەجید میرئەحمەدی جێگری ئاسایشتی وئینتزامی وەزاڕەتی ناوخۆئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو لەپێوەندی لەگەڵ پەلاماری ترۆریستی بۆسەربنکەی ئینتزامی شارستانی ڕاسک وتی: کاتژمێردووی بەیانی بەپیی بەرئاوردە سەرەتاییەکان نزیک بە دەکەس لە ترۆریستەکان پەلاماریان کردەوەتە سەر یەکێ لە بنکە وناوەندە ئینتزامیەکان لە شارستانی ڕاسک وبۆپیشگیری کردن لە گەیشتنی هێزەیارمەتیدەرەکان، لەسەرڕێگای هێزە نێردراوەکان کەمین دەکەن . ناوبراو وتی: هێزەئینتزامیەکان توانیویانە لەم بووسەوکەمین نانەوەیەدا بە بوێری ، ئازایەتی ، شەهامەت ، شەهادەت خوازی وخۆڕاگری بە تێپەڕین لەم کەمین وبووسەیەوپێشکەش کردنی دوو شەهید خۆیان بگەیەننە ناوەندەکە.
جێگری ئاسایشتی وئینتزامی وەزاڕەتی ناوخۆ، وتی: بەپێی ئاڵووێری ئاگربڕی قۆرس وهەڵکەوتە بوونی هێزە خۆدیەکان، ترۆریستەکان ناچاربە هەڵاتن بوون، لەم شەڕە مل بە ملەدا یازدە کەس لە هێزەکانی فەراجا شەهید وشەش کەسیشیان برینداربوون .