تاقیکردنەوەی "فڕۆکەی یاسین" بە بەشداری فەرماندەری گشتی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران
فەرماندەری گشتی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی قوناغەکانی تاقیکردنەوەی فڕاندنی "فڕۆکەی فێرکاری یاسین"ی کرد.
ئەمیری سەرتیپ "ئەفشین خاجەفەردی"ی کارگێڕی گشتی ڕێکخراوی پیشەسازی ئاسمانی وەزارەتی بەرگری ئێران لەمیانەی سەردانی لە قوناغەکانی تاقیکردنەوەی فڕاندنی "فڕۆکەی فێرکاری یاسین"، وێڕای پێشکەشی ڕاپۆرتێک لە قۆناغەکانی تاقیکردنەوەی فڕاندنی ئەو فڕۆکە فێرکاریە ڕایگەیاند کە ڕێکخراوی پیشەسازی ئاسمانیبە هاریکاری کۆمپانیە زانست تەروەرو هەوڵی بلیمەتەکانی پیشەسازی بەرگریکاری هەوڵ دەدا کە بەهۆی جووڵە بەرەو لێواری تیکنۆلۆژیی بەرگریکارانە فڕۆکەی یاسین و هاوکات پیشەسازی فێرکاری ئاسمانی وڵات بگەیەنێتە شوێن و پێگەیەکی بەرز لەو بوارەدا.
سەرتیپ خاجەفەرد وێرای ڕاگەیاندنی ئەوەش کە تیکنۆلۆژیای بەکارهێندراو لەو بەرهەمە پێشکەوتوەدا، پشتئەستوورە بە پێویستیەکانی بواری پیشەسازی ئاسمانی وڵات و پێداگریشی کرد کە لەدوای کۆتایی و تێپەڕاندنی قۆناغەکانی تاقیکردنەوەو ئەزموونگەلی ستانداردی کۆتایی ئەو فڕۆکە بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرهەم دێ.