سەرۆک کۆماری ئێران: فەلەستین بۆتە گرینگترین پرسی هەموو جیهان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i424463-سەرۆک_کۆماری_ئێران_فەلەستین_بۆتە_گرینگترین_پرسی_هەموو_جیهان
سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئەمڕۆ پرسی فەلەستین لە یەکەم پرسی جیهانی ئیسلامەوە بووە بە یەکەمین پرسی جیهانی مرۆڤایەتی.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
کانونی دوھەم 15, 2024 07:00 Asia/Tehran

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئەمڕۆ پرسی فەلەستین لە یەکەم پرسی جیهانی ئیسلامەوە بووە بە یەکەمین پرسی جیهانی مرۆڤایەتی.

ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی "باهۆزی ئەقسا و بەئاگاهاتنەوەی ویژدانی مرۆڤ"ـدا کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە تاران دەستی پێکرد، ڕایگەیاند کە گرینگترین پرسی ئەمڕۆی ئوممەتی ئیسلامی پرسی فەلەستینە و پێیشیداگرت: ئیمام خومەینی (ر.ە) دامەزرێنەری کۆچکردووی کۆماری ئیسلامیی ئێران فەرمووی کە فەلەستین یەکەم پرسی جیهانی ئیسلامە و ڕزگارکردنی قودسی پیرۆز لە جیهانی ئیسلامدا یەکەم ئەولەوییەتە و ئەم کۆبوونەوەیەش بۆ لێکدانەوەی گرینگترینی پرسی جیهانی ئیسلام واتە فەلەستین پێکهاتووە.

سەرۆک کۆماری ئێران خۆڕاگری و بەرخۆدانی بە ڕێگاچارەی پرسی فەلەستین زانی و ئاماژەی بەوەشدا کە بێتوو لایەنی زاڵم و زۆردار نەچێتە ژێرباری لۆژیک و دانوستانەوە، ئەوا تاکە لۆژیک لە بەرامبەریدا خۆڕاگرییە. هەر ئێستایش سەرکەوتووی شەڕی ئەقسا فەلەستینە و دۆڕاوی ئەم مەیدانەش ڕژێمی زایۆنی و لایەنگرەکانییە.

سەید ئیبراهیم ڕەیسی ڕاشیگەیاند: گەڕاندنەوەی شەڕی ئەقسا بۆ ٧ی ئۆکتۆبەر شیکارییەکە لە ناوەڕاستی ڕێگاوە. پێویستە پرسی فەلەستین بە دەستبەسەرداگرتن و چەوساندنەوەی فەلەستینییەکان لە ماوەی ٧٥ ساڵی ڕابردوودا بزانین. هەرچەندە کەرتی ڕۆژاوا چەکی هەڵنەگرتووە، بەڵام لەم دواییانەدا زیاتر لە ٢٠٠ کەس لەو ناوچەیەدا شەهید بوون.