جێبەجێکرانی بڕیاری قیساسی بکوژەکەی پۆلیسێکی ئێران
بڕیاری قساسی بکوژەکەی پۆلیسێکی هێزی ئیتیزامیی ئێران و بریندارکەری پێنج پۆلیسی دیکە لە ئاژاوەگێڕییەکانی ساڵی ڕابردوودا، پاش چوارسەد و هەشتا و حەوت ڕۆژ لێکدرانەوەی دادەوانیی ئەم دۆسییەیە، لە لایەن دیوانی باڵای ئێرانەوە پشتڕاست کرایەوە و جێبەجێ کرا.
لێکدرانەوەی دۆسییەی محەممەد قوبادلوو بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست و کەتنەکانی دیکەی لەوان هەوڵ بۆ کوشتنی پێنج پۆلیسی دیکە، بریندار کردنیان و تیابردنی بە ئەنقەستی کەل و پەل و شوێنەکانی هێزی ئینتیزامی، لە دادگەی کەتنیی ژمارە یەکی پارێزگای تاران، لە نۆڤەمبەری ٢٠٢٢ـوە دەست پێ کرا و پاش چوارسەد و هەشتا و حەوت ڕۆژ لێکدانەوەی دادەوانی ئەم دۆسییەیە، دادگە بە ئامادەبوونی تۆمەتبار، سکاڵابەران، شایەتحاڵانی ڕووداوەکە، کارناسانی پزشکی داد و پارێزەری دیاریکراو بەڕێوەچوو و لە ئاکامدا بیست و چواری دێسەمبەری دووهەزار و بیست و سێ کۆتایی هات و بڕیاری دادگە دەرکرا.
بە پێی پشکنین و لێکۆڵینەوەی پزشکیی داد و نیشانە و بەڵگەکان، هیچ نیشانەیەکی سەلمێنەری گرێی دەروونی لە "محەممەد قوبادلوو"ی تۆمەتبار نەبینرا کە بسەلمێنێ توانای لێک کردنەوە و کۆنترۆڵی کردەوە ئاکاری خۆی نەبووە و ناوبراو بەرپرسی هەموو کردەوە و ئاکاری خۆی ڕاگەیەندرا.