شوبات 14, 2024 10:00 Asia/Tehran

وەزیری دەرەوەی ئێران کە لەسەرووی شاندێکدا سەردانی ناوچەی کردووە، لە درێژەی گەشتەکەی، سەرلەئێوارەی رۆژی دووشەممە گەیشتە دۆحەی پایتەختی قەتەر و چاوی کەوت بە شێخ محەممەد بن عەبدوڕەحمان ئالی سانی سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر.

وەزیری دەرەوەی ئێران لەو دیدارەدا وێڕای ئاماژە بە ڕوانگەی هاوبەشی تاران و دۆحە سەبارەت بە پێویستیی کۆتایی هێنانی خێرا بە ژینۆسایدی فەلەستینیان، دواجم و جۆڵە دیپلۆماتیکییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێڕان لەئاراستەی هاتنەدی ئەو ئامانجەی، خستەڕوو.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها وێڕای ئاماژە بە هەڕەشەکانی رژیمی زایۆنی لەبارەی هێرشی ویشکانیی سەر رەفەح وتی: حکومەتی ئەمریکا باس لە نیەت و نیازی خۆی دەکا لەمەڕ تاوپێنەدرانی شەڕ لەناوچەداو هاوکاتیش تۆسقاڵێک لە دابینکردنی چەکەمەنی و کەرەستەی جەنگیی رژیمی ئیسرائیل بۆ کوشت وبڕی فەلەستینیەکانی کەم نەکردووە.

ناوبراو پەسنی هەنگاوە دیپلۆماتیکییەکانی قەتەری دا کە لەپێناو جێگیرکرانی ئاگربەس و کۆتایی شەڕی دژ بە غەززە هەڵیگرتووە و ڕایگەیاند، ئەمریکا، بەڕێژەی پێویست راستبێژ نەبووە لە خستنەڕووی ڕێکاری سیاسی بۆ ڕاگرتن و وەستاندنی شەڕ لە غەززە.

شێخ محەممەد بن عەبدوڕەحمان ئالی سانی سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەریش وێڕای سوپاس وێژی لە دیپلۆماسیی چالاکی تاران بۆ پاڵپشتی لە فەلەستین و ئاسایشی پاوەجێی ناوچە، وێڕای شیکردنەوەی ئەنجامی هەوڵ و هەنگاونانی وڵاتەکەی بۆ یارمەتیدان بە ڕەوتی گەیشتن بەڕێککەوتنێکی سیاسی و ڕەچاوکرانی ئاگربەس لە غەززە، وتی: لەگەڵ ئێران کۆکین لەسەر پێویستیی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ وەستاندنی خێرای شەڕ لە غەززەو هەوڵە دیپلۆماتیکییەکانی قەتەر لەوبارەوە بەردەوام دەبێ.

سەرپەیڤ