شوبات 14, 2024 10:30 Asia/Tehran

سەرلەشکەر"حوسێن سەلامی" فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: کاری هاوبەشی هێزی هەوا-فەزاو هێزی دەریایی سپای پاسداران بە هاویشتنی مووشەکێکی بالستیی دوربڕ لەسەر پاپۆڕێکی جەنگییەوە، سەرکەوتووانە ئەنجامی گرت.

سەرلەشکەر حوسێن سەلامی وتی: هاوێژرانی سەرکەوتووانەی مووشەکی بالستیی دوربڕ لە پاپۆڕی جەنگیی سپاوە، مەودابڕیی دزەو توانای دەریایی ئێمەی هەتا هەرشوێنێک کە ئامانجمان بێی، بەرز کردەوە.

فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای ئاماژە بە گشت تواناکانی هێزی دەریایی سپا، پێی داگرت: پاپۆڕەکانی ئەقیانووسپێومان دەتوانن لە هەر شوێنێکی ئەقیانووسەکان دەرکەون و بێگومان کاتێک دەتوانین لەڕێی ئەوانەوە مووشەک باوێژین، هیچ خاڵێکی هێمن نامێنێ بۆ ئەو دەسەڵاتەی بیەوێ ناهێمنیمان بۆ دروست بکا.

سەرلەشکەر سەلامی هەروەها وێڕای ئاماژە بەتوانای هێزی دەریایی سپا، وتی: توانای بەرگریی و هێرشی دەریایی ئێمە بەهۆی زیادکرانی بڕێکی زۆری خۆفڕ و مووشەکی کروز و تەنانەت مووشەکی بالستیی خاڵپێک بە توانای کردنەئامانجی کەشتییە جەنگییەکان لە دەریادا، کۆمەڵێکی زۆر پێشکەوتە لە توانای نوێ و پێشکەوتوو و مۆدێڕنی ئێمە پێشان ئەدا.

ناوبراو لەکۆتاییدا پێی داگرت: ئێمە لەهەمبەر هەر پیلان و کردەیەک، بێگومان دژکردەوەو کاردانەوەی شیاو و کارامان دەبێ و باڵادەستیی، دەسەڵات و ئیرادەمان هاوتەریب لەگەڵ شکست هێنان بە هەر هاوپەیمانییەکی زلهێزان تەواو تەیار وئامادەیە.

سەرپەیڤ