شوبات 17, 2024 14:30 Asia/Tehran

فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: ئێران، ڕۆڵی سەرەکی دەبینێ لە هاوکێشە ناوچەیی و جیهانییەکانداو دوژمنان، توانای لابردنی ئێران لە هاوکێشە ناوچەیی و جیهانییەکانیان نیە.

سەردار"حوسێن سەلامی" وتی: سەپێندرانی بایکۆتی جۆراوجۆر، ئەنجامدانی کردەی تێکدەرانە لە پیشەسازییە بەرگریی وناڤۆکییەکان و ئاژاوەگێڕیی ناوخۆیی، هیچ کاریگەریەکی نەبووە لەسەر پێشکەوتنەکانی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

ناوبراو وتیشی: دوژمنانی ئێرانی ئیسلامی بە پەرەپێدان و داکۆکی لە تەکفیریەکان، ترۆری بەرپرسان و زانستوەرانی ئێرانی و هەندێ کردەی دوژمنکارانەی دیکە، لەهەوڵی پێش گرتن بە هاتنەدی ئامانجە بەرزەکانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانن کە تائێستا، بەهۆی ڕێنوێنییە ژیرانەکانی ڕێبەری باڵای شۆڕش، نەیانتوانیوە سەرکەوتوو بن.

فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتیشی: دوژمنانی کۆماری ئیسلامیی ئێران چل وپێنج ساڵە کە بە بایکۆت و کردەی دژبەرانەیان هەوڵیان داوە، خەڵک لە شۆڕش و ئامانجەکانی بێهوا بکەن بەڵام خەڵکی وەلایەتمەداری ئێران بە هاودڵی و یەکڕیزیی خۆیان لە ڕێپێوانی٢٢ی بەهمەن، یەکگرتوویی ودەسەڵاتی نیشتمانیان پێشانی جیهانیان داو مستێکی قایمیان دا لە دەمی ناحەزان و دوژمنانی ئیسلام.

سەرپەیڤ