باڵوێزی ئێران: هەناردەی گازی ئێران بۆ عێراق، گەڕایەوە باری ئاسایی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i425247-باڵوێزی_ئێران_هەناردەی_گازی_ئێران_بۆ_عێراق_گەڕایەوە_باری_ئاسایی
باڵوێزی ئێران لە عێراق رایگەیاند؛ هەناردەی گازی ئێران بۆ عێراق بەپێی ئەو قەبارەی ڕێککەوتنی لەسەرکراوە، دەسپێبووە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
شوبات 18, 2024 07:45 Asia/Tehran

باڵوێزی ئێران لە عێراق رایگەیاند؛ هەناردەی گازی ئێران بۆ عێراق بەپێی ئەو قەبارەی ڕێککەوتنی لەسەرکراوە، دەسپێبووە.

"محەممەد کازم ئالی سادق" باڵوێزی ئێران لە بەغدا، رایگەیاند: بەپێی ئەو ڕێککەوتننامەی لەنێوان ئیران و عێراقدا واژۆکراوە، ٤٠ بۆ ٥٠ملوێن مەتری سێ جا گاز لە رۆژدا، هەناردەی ئەو وڵاتە دەکرێ.

ئالی سادق وتیشی: ئێران هەمیشە لە دۆسیەی وزە، داکۆکی لە عێراق کردووەو راژەکارییەکانی دەخاتەبەردەست چ لە ڕێی هەناردەکرانی گاز و چ لەڕێی هەناردەی راستەوخۆی کارەبا بۆ ئەو وڵاتە.

ناوبراو هەروەها وتی: لەم دواییەدا ئێران هەڵمەتی چاک کردنەوەو ئاگاداریی ساڵانەی هێڵەکانی بۆریی گاز بۆ بەکارهێنان لە هەناردەکران، ئەنجام داوە. ئەگەرچی گاز کەمیی کردبوو بەڵام هەناردەکرانی بەتەواوەتی نەپچڕابوو و گەڕی گاز بۆ باری ئاسایی وپێشووتری گەڕاوەتەوە.

باڵوێزی ئێران لە عێراق لەدرێژەی قسەکانیدا وتی: ڕێککەوتنێک لەگەڵ عیراق کراوە لەسەر هەناردەی ٤٠بۆ٥٠ملوێن مەتری سێ جا گاز بۆ خرانەگەڕ و بەکارهێنرانی لە هازگەکانی کارەباو ئەوە ئەو بابەتەیە کە تاران کاری لەسەر دەکاو ئێمە جەخت دەکەینەوە لەوەی کە هاوینی داهاتوو شایەتی چوونەسەری ئاستی هەناردەی گاز بۆ عێراق بین.