کەنعانی: پەسەندی یارمەتی ١٤ ملیار دۆلاری پاداشی ئەمریکایە بۆ زایۆنیستە دڕندەکان
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران پەسەندی دانی یارمەتیەکی چواردە ملیار دۆلاری بە ڕژیمی زایۆنیستی لە کۆنگرێسی ئەمریکای بە پاداشێکی ئەو وڵاتە زانی بە نەتانیاهۆو زایۆنیستە دڕندەکانی نێو شەڕە نایەکسانەکەی غەزە.
ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لاپەڕەی ئیکس"ەکەی دا نووسی: پەسەندی دانی یارمەتیەکی چواردە ملیار دۆلاری بە ڕژیمی زایۆنیستی لە کۆنگرێسی ئەمریکا، ئەویش لە گیرفانی ماڵیاتدەرەکانی ئەو وڵاتە بەو مانایەیە کە بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنیستی و زایۆنیستە دڕندەکانی دیکەی نێو شەڕە نایەکسانەکەی غەزە بۆ قەڵاچۆی خەڵکی سڤیل و بێ تاوانی فەلەستینی و لەڕۆژدا پاداشێک بەبڕی سەد ملوێن دۆلار لە ئەمریکا وەردەگرن.
کەنعانی وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە کۆمەڵکوژیەکەی خەڵکی غەزە لەلایەن ڕژیمی زایۆنیستیەوە دەبێ ڕابگیردرێ وتیشی هەرتەنیا ئەو داڕشتە گەندەڵ و ملهوڕانەی کە لەسەر قەڵاچۆی مرۆڤەکان دامەزرابن دەتوانن بۆ قەڵاچۆی خەڵکی سڤیل هەڵەخەرجیەکی ئاوا بکەن و ڕوو لە ئەمریکیەکان ڕایگەیاند کە دەبێ ئەو قەڵاچۆیە ڕابگیردرێ.
کۆنگرێسی ئەمریکا هەفتەی ڕابردوو پڕۆژەیاسای نەوەدو پێنج پوینت سێ ملیار دۆلار یارمەتی بریتی لە یارمەتی جەنگی بۆ ڕژیمی زایۆنیستی و ئۆکڕاینیای پەسەند کرد.