ئیسلامی: لەلایەنی کوالیتی ئاوی قورسەوە لەئاستی باڵای جیهان داین
محمد ئیسلامی بەرپرسی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران ڕایگەیاند کە هەنووکە لەبواری خاوەنداریەتی ئاوی قورس ئەویش بە کوالیتیەکەوە کە بەرهەمی لێکۆڵینەوەی زانانانی ئێرانیە لەلایەنی خاوەنداریەتی ئاوی قورسەوە لەئاستی باڵای جیهان داین.
محمد ئیسلامی سەبارەت بە پێشکەوتن لە بواری پیشەسازی ناڤۆکی ئێران ڕایگەیاند کە پیشەسازی ناڤۆکی، ئێرانی کردۆتە یەکێک لە پێنج وڵاتی یەکەمی جیهان لە زۆر لە بوارو سەردێڕە ناڤۆکیەکان.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئێمە لەبواری هاوردەو هەناردەی ئاوی قورس لە بازاڕی جیهانی دا توانیومانە بۆخۆمان خاوەنی پشکی خۆمان بین لەو بوارەدا.
ئیسلامی وتیشی: لەڕێگەی بەرهەمهێنانی ئەو ئاوە قورسەوە دەتوانین زۆر بەرهەمی دیکە لە بوارگەلی جۆربەجۆر بۆوێنە بواری میکڕۆئیلکترۆنیک و چەند جۆر دەرمانی نوێ وەدەست بهێنین و کۆماری ئیسلامی چۆتە نێو قۆناغی تیکنۆلۆژیای نوێوەو واتە قۆناغی دەڤەری قەدەغەکراو، واتە بەهەمان ئەو ڕادەیەی کە بارگرژیەکان لە پەیوەند لەگەڵ بابەتی ناڤۆکی لەئارادان ئەو کێشە بۆ بابەتی کەوشەنگەردوونیش هەر لەئارادایە.