ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: چاندنی دارزەیتوونێک بۆ ڕاگەیاندنی پاڵپشتی کردنی گەلی فەلەستین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i425631-ڕێبەری_مەزنی_شۆڕشی_ئیسلامی_چاندنی_دارزەیتوونێک_بۆ_ڕاگەیاندنی_پاڵپشتی_کردنی_گەلی_فەلەستین
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە هەفتەی سەرچاوە سرووشتییەکان و هاوکات لەگەڵ ڕۆژی دارچاندن، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ نەمامی چاند.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 06, 2024 03:30 Asia/Tehran

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە هەفتەی سەرچاوە سرووشتییەکان و هاوکات لەگەڵ ڕۆژی دارچاندن، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ نەمامی چاند.

حەزرەتی ئایەتووڵڵا خامەنەیی سێ شەممە لە ڕۆژی دارنیاندا پاش چاندنی سێ نەمام، پێیداگرت لەسەر گرینگایەتیدانی ئیسلام بە پێوەندیی نێوان مرۆڤ و سرووشت و هەروەها پاراستنی سرووشت و بە ئاماژە بە چاندنی ئەم سێ نەمامە لەوان چاندنی نەمامێکی زەیتوون وەک هێمایەک بۆ بایەخدانی زیاتر بە چاندنی دار و درەخت، فەرمووی: بۆ دەربڕینی پشتیوانی و هاودڵیمان لەگەڵ خەڵکی مەزڵووم و هەڵبەت یەکجار خۆڕاگری فەلەستین، یەکێک لەو دارانەی ئەمڕۆ چێندرا، داری زەیتوون بوو و ئەوەش لەراستیدا هەنگاوێکی هێمایی بوو بۆ پێشکەش کردنی سڵاو بەم گەلە.