پیشەسازی وسەنعەتی ئاسمانی ئێران ڕۆژبۆڕۆژ بەهێزتردەبێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i425737-پیشەسازی_وسەنعەتی_ئاسمانی_ئێران_ڕۆژبۆڕۆژ_بەهێزتردەبێت
بەڕێوەبەری ڕێکخراوی پیشەسازی وسەنعەتی ئاسمانی وەزاڕەتی بەرگری وتی: بە پێی داسەپانی بایکۆتە ئەنجامدراوەکان لە درێژایی ٤٠ساڵی ڕابردوو لەدژی ئێران بەتایبەت لە بەشی سەربازی،و لەبەشی پیشەسازی ئاسمانی ئێران بە چوک دانەهات
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 10, 2024 12:02 Asia/Tehran
  • پیشەسازی وسەنعەتی ئاسمانی ئێران ڕۆژبۆڕۆژ بەهێزتردەبێت

بەڕێوەبەری ڕێکخراوی پیشەسازی وسەنعەتی ئاسمانی وەزاڕەتی بەرگری وتی: بە پێی داسەپانی بایکۆتە ئەنجامدراوەکان لە درێژایی ٤٠ساڵی ڕابردوو لەدژی ئێران بەتایبەت لە بەشی سەربازی،و لەبەشی پیشەسازی ئاسمانی ئێران بە چوک دانەهات

 ئەمیرخەلەبان ئەفشین خواجە فرد" لە پەراوێزی سەردانێکردن لە پیشانگەی پیشەسازی ئاسمانی پەیام بە لێکدانەوەی دۆخی ئێران لە بەشی سەنعەتی ئاسمانی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ خەرێکی لابردنی پیداویستیەکانی خۆمان لەم بەشە داین وتوانایی وڵاتەکەمان لە بەشی ئاسمانی ڕۆژ بۆ ڕۆژ خەرێکە پەرەدەستینێت ومسۆگەرانە ئەم پیشانگەیە دەرفەتێکی باش ولەبارە بۆ ئاشنابوونی خەڵک لەگەڵ دوایین دەستکەوتەکانی سەنعەتی ئاسمانی . ناوبراو ئاماژەی دایە ئەمەکە بەشێک لە تواناییەکانی ئێران لە پیشەسازی ئاسمانی لەم پیشانگەیە بە باشی نۆمایش دراوە، وتی: ئەم تواناییانەی ئەمڕۆکە، ئاواتی دەساڵ لەمەوپیشی ئێمە بوو وکاروکردەی زۆرباش لە سەنعەتی ئاسمانی لە وڵات خەرێکی ئەنجام بوونە . بەڕێوەبەری پیشەسازی ئاسمانی وەزاڕەتی بەرگری ئاماژەی دایە بایکۆتەکانی دوژمنان لەدژی ئێران لە چل ساڵی ڕابردوو بەتایبەت لە بەشی پیشەسازی ئاسمانی ووتی: بەپێی ئەم بایکۆتانە  پیشەسازی ئاسمانی ئێران بەچوک دانەهات بەڵکوپلەوپێگەی ئێمە لە جیهان پیشان ئەدات وئەمڕۆکە گەنجانی ئێمە بە زانستی ئاست باڵایان تەکنۆلۆژیاکانی جیهانیان بەچوک داهێناوە ولە داهاتووش دا هەواڵی باش لەم بارەوە دەبیستن .