ئادار 21, 2024 11:01 Asia/Tehran

ڕێبەری باڵای شۆڕش لە لێدوانی نەورۆزانەی، وێڕای پێداگریی لەسەر پرسی ئابوریی و رۆڵێ کارای خەڵک لە چارەسەریی پرس وکێشەکانی وڵاتدا، فەرمووی: ئابوریی، پرسی سەرەکیی وڵاتە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵاهولعوزما خامەنەیی ئێوارەی ئەمڕۆ لەدیداری تاقمێک لە خەڵک لە تاران، فەرمووی: چەندین ساڵە دوژمنان هەوڵ دەدەن ئابوریی وڵات بەچۆکدا بێنن. بە هیممەتی لاوان و هەوڵ و کۆششی فراوان، دوژمن سەرکەوتوو نەبووەو بە حەول و توانای کردگار، سەرکەوتووش نابێ.

بەڕێزیان هەروەها فەرمووی: بۆ ئەوەی ئابوریی وڵات، گەشە بکا، دەبێ هەموو پتانسێلە بچوک و مەزنەکان، دەکار بگیردرێن. لە کارو هەنگاوە گرینگەکانی وڵاتدا، هەوڵ و ماندووبوونی خەڵک، چارەنووسسازە.

ڕێبەری باڵای شۆڕش پێی داگرت: یەکگرتوویی، هەر لە رۆژی یەکەمەوە سیاسەتی پاوەجێی نیزام بووە ، نابێ جیاوازیی ڕوانگەو ناکۆکیی سیاسی ببێتەمایەی بڵاوبوونەوەی نەفرەت و بێزاری؛ دوژمن دەیەوێ بێهیواتان بکا، ئێوە هەوڵتان لە هەوڵی دوژمن زیاتر بکەن.

بەڕێزی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا پێی داگرت؛ پێویستە رۆژ لەدوای رۆژ بەرەی خۆڕاگریی لە رۆژاوای ئاسیا بەهێز بکرێ، پێکهێنانی بەرەی خۆڕاگریی بۆ بەرەوڕووبوونەوەی ستەمی بەردەوامی تاوانکارانی زایۆنیزمە، خۆڕاگریی پەردەی لەڕووی توانای خۆی لاداو هەموو هاوکێشەکانی دوژمنی تێکدا. هێزی خۆڕاگری، پلان و نەخشەی هەڵەی ئەمریکییەکان بۆ ئەو ناوچەی شێواند، رژیمی زایۆنیستی لە دەربازبوون لە قەیرانیش، تووشی قەیران بووە، ئەمڕۆ رژیمی زایۆنی، توانای بڕیاردانی نیە.

سەرپەیڤ