نامەی ئێران بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش سەبارەت بە پەلامارە تیرۆریستیەکەی ئەمدوایانەی باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵات
نوێنەرایەتی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لەمیانەی نامەیەک بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەو ڕێکخراوە، پەلامارە تیرۆریستیەکەی ئەمدوایانەی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێرانی شەرمەزار کردو داوای کرد ئەو ئەنجوومەنەش ئەو پەلامارانە شەرمەزار بکا.
نوێنەرایەتی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لەمیانەی نامەیەک بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەو ڕێکخراوە، سەبارەت بە پەلامارە تیرۆریستیەکەی ئەمدوایانەی شآرەکانی چابەهارو ڕاسک ڕایگەیاند کە دەبێ ئەو ئەنجوومەنە ئەو کردەوە قێزەون و بێزراوە تیرۆریستیە بە توندی شەرمەزار بکاو ڕێوشوێنی پێویستیش بەئاراستەی بەڵینەکانی لەپەیوەند لەگەڵ خەبات بە دژی تیرۆریزم لە هەموو فۆڕم و شێوەکانی دا ڕەچاو بکا.
لەو نامەدا وتراوە کە پەلامارە تیرۆریستیەکەی ئەمدوایانە بۆسەر خاکی کۆماری ئیسلامی هەرتەنیا دوو ڕۆژ لەدوای پەلامارە تیرۆریستیە بێزراوو قێزەونەکەی ڕژیمی زایۆنیست بۆسەر شوێنە دیپلۆماتیکەکانی کۆماری ئیسلامی لە پێتەختی کۆماری عەرەبی سووریا، هاتە ئاراوە.
پەلاماردەرەکان بەئاراستەی تێکدانی ئاشتی و سەقام، پێنج شوێنی گشتی گرینگ و بنکەی سەربازی و ناوەندەی کۆنتڕۆڵی ئاسایشیان کردە ئامانج و ژومارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی سڤیلیان بە بارمتە گرت، کە دیارە کۆماری ئیسلامیش سوورە لەسەر پارێزگاری لە خەڵکی وڵاتەکەی.