نیسان 09, 2024 10:00 Asia/Tehran

بەرپرسی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران ڕایگەیاند کە میوانداری یەکەم کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لە وڵاتەکەی دەبێ.

محمد ئیسلامی بەرپرسی ڕێکخراوی وەزەی ناڤۆکی ئێران ئەمڕۆ لەمیانەی پرێس کۆنفڕانسێک بەبۆنەی ڕۆژی نیشتمانی تیکنۆلۆژیای ناڤۆکی ڕایگەیاند کە بڕیارە یەکەم کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لە ڕۆژانی پێنج و شەشی مانگی مەی ئەمساڵی زایۆنی لە ئیسفەهانی نێوەڕاستی ئێران بەڕێوە بچی.

لەو کۆنفڕانسەدا بەشێک لە هەڵسووکەوتی زۆردارانەی زلهێزەکان بەدژی پڕۆگرامی ناڤۆکی ئێران شی دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەم هەشتی مانگی ئاڤریلی ساڵی دووهەزارو بیست و چواری زایینی بەئامانجی ڕێزگرتن لە هەوڵی پڕشانازی زانایانی ناڤۆکی ئێران بەئاراستەی تەواوکردنی گەردوونەی سووتەمەنی ناڤۆکی لە وڵات بە ڕۆژی نیشتمانی تیکنۆلۆژیای ناڤۆکی ناودێر کراوە.

زانایانی ئێرانی لە ڕۆژێکی ئاواداو لەساڵی دوو هەزارو شەش توانیان گەردوونەی سووتەمەنی ناڤۆکی لەئاستی تاقیگە بەرهەم بهێنن و کۆماری ئیسلامی بخەنە ڕیزی وڵاتانی خاوەن تیکنۆلۆژیای پیتاندنی ئۆرانیۆم لە گۆڕەپانی چالاکی ئاشتی خوازانە.

سەرپەیڤ